جەمال محەمەد لە گەشتێكی هونەریدا

جەمال محەمەد لە گەشتێكی هونەریدا
دەربارەی دوایین كار و چالاكی هونەری تیپی مۆسیقای دهۆك، مامۆستا جەمال محەمەد لە پێوەندییەكدا تایبەت بە گوڵان وتی: وەك تیپی مۆسیقای دهۆك بۆ ساڵی 2011 پڕۆژەیەكی باشمان داڕشتووە و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیر و هونەری دهۆك ئاگادار كراوەتەوە لێی كە بریتییە لە چەند پارچە مۆسیقایەك كە تەنیا كاری وێنەگرتنی ماوە، هەروەها خۆمان ئامادە كردبوو بۆ بەشداری كردن لە فیستیڤاڵی(محەمەد شێخۆ) كە لە 10/3/2011 ئەنجام درا، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی فیستیڤاڵەكەوە گفتوگۆمان كرد دەركەوت كە تا 22/3 كەس نەیدەتوانی ئامادە بێت بێ ئەوەی پرۆڤە ئەنجام بدەین، بۆیە بڕیارماندا كە بەشداری نەكەین، چونكە ئێمە ناتوانین بێ پڕۆڤە لە كارێكی لەو شێوەیەدا بەشداری بكەین، هەروەها گۆرانییەكم ئامادە كردووە بەبۆنەی نەورۆز كە بڕیار بوو لە مانگی ئادار تەواو بێت و بڵاوبكرێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرقاڵ بووین بە فیستیڤاڵی (محەمەد شێخۆ) ئەویشمان دواخست، بۆیە بڕیارمانداوە بیكەین بە یەكێك لە گۆرانییەكانی بەرهەمی تیپی مۆسیقای دهۆك. لەلایەكی دیكەوە مامۆستا جەمال محەمەد ڕایگەیاند لە وڵاتی ئەڵمانیا وەك سەرۆكی تیپی مۆسیقای دهۆك و ژەنیاری كەمان لە وڵاتی ئەڵمانیا لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە داوەت كراوە بەبۆنەی ئاهەنگەكانی ئادار و نەورۆز كە تا 27/3 بەردەوام دەبن، بڕیار وایە من لە ڕۆژی نەورۆز بۆ ماوەی نیو كاتژمێر شەش پارچە مۆسیقا پێشكەش بكەم بە ئامادەبوونی پەرلەمانی ئەوروپی و ئەڵمانی.
Top