كاردیشیان بۆ یەكەم جار دەبێتە ئەكتەر

كاردیشیان بۆ یەكەم جار دەبێتە ئەكتەر
دوای ئەوەی كۆرتنی كاردیشیان بۆ ماوەیەك بەشداری لە تەلەفزیۆنی (واقع)دا كرد بۆ یەكەم جار ڕووی لە بورای ئەكتەری كرد ئەویش لە ڕێگەی زنجیرەی (وان لایڤ تو لایڤ).

لەم بارەیەوە ماڵپەری (یۆ ئێس مەگەزین) بڵاویكردەوە كۆرتنی كە بەشداری كردووە لەگەڵ هەردوو خوشكی كیم كلۆی لە تەلەفزیۆنی واقع بەر لە چەند ڕۆژێك ئەڵقەیەكی زنجیرەكەی تۆمار كرد و تێیدا ڕۆڵی پارێزەرێك دەبینێت، لەم بارەیەوە كۆرتنی ڕایگەیاند كە بەشداری كردنی لەم زنجیرەیەدا خەونێكی لە مێژینەیە بۆی و هەر لە منداڵییەوە خەونی پێوە دەبینی، بۆیە لە یەكەم دیمەندا هەستی بە ترس و دڵەڕاوكێ دەكرد بەتایبەتی لەو دیمەنەی كە ئەكتەری بەرامبەری ماچ دەكرد، بەڵام دەرهێنەر ڕایگەیاند كە كۆرتنی زۆر بە جوانی دیمەنەكەی تۆمار كرد و تێیدا سەركەوتوو بوو.
Top