ئیما بۆ سینەما واز لە زانكۆ دەهێنێت
ئیمای تەمەن 20ساڵ لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینتەرنێت بڵاویكردەوە كە لە هەموو شتێك زیاتر زانكۆ و خوێندن دەكات، بەڵام لە ماوەی رابردوودا بۆم دەركەوت ناتوانم لە یەك كاتدا بخوێنم و كاری هونەریش بكەم، بۆیە بڕیارمدا بۆ ماوەیەك لە زانكۆ دوور بكەومەوە تاكو بتوانم كاری خۆم تەواو بكەم لە هاری پۆتەر و هەندێك پڕۆژەی دیكەی هونەریش بە ئەنجام بگەیەنم، ئیما دووپاتیشی كردەوە كە بەردەوام دەبێت بۆ بەدستهێنانی بڕوانامەی زانكۆ لە بەشی ئەدەب، بەڵام لەوانەیە ئەمە چەند ساڵێكی دیكەی بوێت.