لیژنەی ناوبژیوانانی بەرنامەی (ئیكس فاكتۆر) بڕیاریدا گۆرانیبێژی بریتانی شیریل كۆل دووربخاتەوە بەمەش ئاواتەكانی شیریل بۆ ناوبانگ دەركردن لە ئەمریكا دووچاری هەڕەشە دەبێتەوە، لەم بارەیەوە رۆژنامەی (دایلی میرۆر) رایگەیاند راگەیاندنكاری بەناوبانگ سیمۆن كویل سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانانی بەرنامەكە بە شیریلی وتووە لەوانەیە لە لیژنەی ناوبژیواناندا جێگەی نەبێتەوە، هەروەها پێی وتبوو كە زۆر ناوبانگی نییە لە ئەمریكا، لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە شیریل رایگەیاند كە شیریل زۆر توڕە بوو بەم بڕیارە، هەرچەندە كویل هەوڵ دەدات جێگەیەكی بۆ بكاتەوە لە لیژنەكە، بەڵام كویل فشارێكی زۆری لەسەرە بۆ هەڵبژاردنی ئەستێرەیەكی گونجاو بۆ بەرنامەیەك كە 30 ملیۆن بینەری هەیە.