“ماندوو” لە ئەمریكا
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی فیلم گەلێك لە بەرهەمەكانی دەرهێنەرانی سەرانسەری جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەكاندا لە رۆژانی 4 تا 13ی مارسی 2011 لە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.
فیلمی «ماندوو» لە دوایین نمایشی نێونەتەوەیی خۆیدا لە رۆژی 1ی مارس لە خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «بێلگراد» لە هۆڵی سینەمایی ناوەندی فەرهەنگی شاری بێلگراد لە وڵاتی سێربستان چووە سەر پەردەی سینەما.
شایەنی باسە 39مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «بێلگراد» رۆژی 26ی فێبرییە و لە شاری بێلگراد دەستی پێكردووە.