محه‌مه‌د ته‌یموور كۆچی دوایی كرد

محه‌مه‌د ته‌یموور كۆچی دوایی كرد
گه‌وره‌ نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری كوردى بوارى شانۆ و دراماى كوردی محه‌مه‌د ته‌یمور دواى ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ى محه‌مه‌د ته‌یموور رایگه‌یاند"دواى ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و له‌ ته‌مه‌نى 73 ساڵیدا محه‌مه‌د ته‌یموور له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆچی دوایی كردو بۆ یه‌كجاره‌كى ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد".

شایانى باسه‌ محه‌مه‌د ته‌یموور له‌ ساڵی 1938 له‌ شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ و له‌ سالاَنى حه‌فتاوه‌ ده‌ستى داوه‌ته‌ نووسین له‌ بوارى شانۆ و دراماى كوردی و چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی له‌و پێناوه‌دا چاپ كردووه‌.
Top