ئه‌یوب عه‌لى فه‌له‌ك كلیپ ده‌كات

ئه‌یوب عه‌لى فه‌له‌ك كلیپ ده‌كات
هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لى له‌ نوێترین كارى هونه‌رى خۆیدا گۆرانى فه‌له‌ك كلیپ ده‌كا.

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى كه‌ به‌رِێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كاره‌كانى هونه‌رمه‌ند بلاَوی كردۆته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ گۆرانى فه‌له‌ك نوێترین ڤیدیۆ كلیپی ئه‌یوب عه‌لیه‌و كه‌ناڵی كوردسات ئه‌ركى وێنه‌گرتن و سیناریۆی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و به‌رهه‌مى ئاڤا میدیایه‌".

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌ربرِینى ساڵه‌ها ساڵه‌ى مه‌ینه‌تى و ئازارى كورده‌ به‌ ده‌ست دوژمن و داگیركه‌رانى كوردستاندا.
شایانى باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌یوب عه‌لى نوێترین ئه‌لبوومى خۆی بلاَوكرده‌وه‌.
Top