كامیله‌ ئه‌مین یاملكى ده‌چێته‌ كاروانى نه‌مران (1927- 2011)

كامیله‌ ئه‌مین  یاملكى ده‌چێته‌ كاروانى نه‌مران (1927- 2011)
ئێواره‌ى رۆژى 19/3/2011 كاتژمێر 5،25 خوله‌ك، به‌ كاتى شارى (فینندال)ى هۆڵه‌ندى خاتوو كامیله‌ ئه‌مین یاملكى مالڕ ئاوایى لێكردین.

خاتونى ناوبراو له‌ سه‌ده‌ى رابردوو یه‌كێك بوو له‌ راگه‌یاندنكاره‌ پێشه‌نگه‌كانى رادیۆى كوردى. به‌ هاوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى جۆره‌ها پرۆگرامى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و زانستى ئاماده‌ و پێشكه‌ش ده‌كرد.(عادل جه‌مال عرفان)ى هاوسه‌رى و عه‌بدولڵا گۆران و كامل كاكا ئه‌مین
كامیله‌ خان له‌ ساڵى 1997 وه‌،وه‌ك ئاواره‌یه‌ك له‌ وڵاتى هۆڵه‌ندا ژیانى بردۆته‌ سه‌ر.

دایكى هه‌ریه‌ك له‌ موزیك ژه‌نى پێشوو (شێركۆ عادل) و راگه‌یاندنكار و پێشكه‌شكارى به‌ناوبانگى پرۆگرامه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركوك (شه‌ونم عادل عرفان)ـه‌.
كامیله‌ خان خوشكى هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستاى موزیك (جه‌مال یاملكى) و موزیك ژه‌ن و شاعیر(سیروان یاملكى)یه‌ ته‌رمى كامیله‌ خان له‌ هۆڵه‌ندا ده‌نێژرێت و رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ له‌ سلێمانى و رۆتردام ته‌عزیه‌ى بۆ داده‌نرێت.
Top