ته‌لار هیرانى به‌ مۆنۆدراما دێته‌وه‌

ته‌لار هیرانى به‌ مۆنۆدراما دێته‌وه‌
خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى شانۆكار و خاوه‌ن ئه‌زموون ته‌لار هیرانى له‌نوێترین كارى هونه‌رى خۆیدا سه‌رقاڵی كاركردنه‌ له‌ مۆنۆدراماى ژنه‌كه‌ى ئه‌و ماڵه‌، كه‌ برِیاره‌ له‌ درێژه‌ى چالاكییه‌كانى فێستیڤاڵی گوڵه‌مێخه‌ك نمایش بكرێ.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا له‌باره‌ى ئه‌م مۆنۆدرامایه‌ ته‌لار هیرانى گوتى" بیرۆكه‌ى مۆنۆدراماى ژنه‌كه‌ى ئه‌و ماڵه‌ له‌ ده‌قی "ژنێكى ته‌نیا"ى داریۆ فۆ وه‌رگیراوه‌و فۆ ئه‌و ده‌قه‌ى به‌ هاوكارى ژنه‌كه‌ى نووسیوه‌، هونه‌رمه‌ندى سویدى كارین بارستراند كارى ده‌رهێنانى بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ كردووه‌و له‌ دووه‌م رۆژی فێستیڤاڵی گوڵه‌مێخه‌ك له‌ 4/4/2011 نمایش ده‌كرێ.

ته‌لار هیرانى زیاتر له‌كاره‌كه‌ دواو وتى" له‌به‌رگى لیپوك ئامێز و هه‌ندێكجار كۆمیدی گاڵته‌جارِ باس له‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هه‌نووكه‌یی گشتى جیهان و ئێستاى كوردستان ده‌كات، كاره‌كه‌ش به‌رهه‌مى تیپی شانۆی ئاراراته‌".
Top