هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار هه‌ندرێن خۆشناو به‌شداریكرد له دوو پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كاریكاتێری
سه‌باره‌ت به‌م به‌شداریكردنه‌ی هه‌ندرێن خۆشناو له‌م پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه كاریكاتێریه ده‌ڵێ: هه‌ڵسورِاوانی ئه‌م پێشانگایه كه سه‌رۆكه‌كه‌یان برای به‌رێز كاك (رائد خه‌لیل) بوو كه كاریكاتێریستێكی دیاریی ئه‌م ولاَته‌یه، نامه‌یه‌كی بۆ ناردم بۆ به‌شداریكردن و منیش به پێخۆشحاڵیه‌وه داوه‌ته‌كه‌م قبوڵكرد و به‌شداریم كرد.
هه‌روه‌ها ووتی: له‌م پێشانگا كاریكاتێرییه زیاتر له (449 ) هونه‌رمه‌ند له (81) ولاَته‌وه به‌شداریان كردبوو، ولاَتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه و جیهان به‌شداریان تێداكردبوو و (880 كارتۆن) و (396 كاریكاتێر) ی تێدا نمایشكرا، و منیش وه‌ك تاكه هونه‌رمه‌ندێكی كورد و له عیراقیشه‌وه (4) هونه‌رمه‌ندی تر به‌شداریمان تێداكرد. كاره‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌ش پێكهاتبوو له دوو ته‌وه‌ر یه‌كێكیان له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی (ئافره‌ت و ژنان)!! و ئه‌وی تریشیان ته‌وه‌ری سه‌ربه‌ست بوو. هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ده‌یتوانی ته‌نها به یه‌ك كار به‌شداری بكات.
هونه‌رمه‌ندانێكی زۆریش له ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و زۆرێكیش له ئه‌مریكای لاتینه‌وه به‌شداریان تێداكردبوو. ئه‌مه هه‌لێكی چاك بوو بۆ زیاتر ناسینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیهانیانه‌ی هونه‌ری كاریكاتێر و زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و بینینی كاره‌كانی یه‌كتر و سوود و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ستایل و ته‌كنیكه جیاوازه‌كانی كاره‌كان، و ناساندنی هونه‌رمه‌ندانی جیهان به گشتی و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و سوریا به تایبه‌تی به هونه‌ری كاریكاتێریی له كوردستان.
سه‌باره‌ت به پێشانگاكه زیاتر ووتی: تێبینیه‌كم هه‌بوو له‌سه‌ر لێژنه‌ی دادوه‌ری له فیستیڤاڵه‌كه، كه بریتی بوون له (بێرنارد بۆتون - فه‌ره‌نسا) و (ره‌حیم ئه‌سغه‌ری - ئێران) و (ئه‌مجه‌د ره‌سمی - ئه‌رده‌ن) و (پیته‌ر نیووێندیك - هۆڵه‌ندا) و (هانی عه‌باس - فه‌ڵه‌ستین) و (سه‌عاده‌ت یاڵچین - توركیا) و (حه‌یده‌ر ئه‌لیاسری- عیراق) كه دانیشتووی ئه‌مریكایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بۆ لێژنه‌ی دادوه‌ریی دانرابوون، هه‌موویان وه‌كو كاریكاتێریستیش به‌شداریان تێداكردبوو، ئه‌مه‌ش له راستی و ره‌وانی لێژنه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه، كه ده‌بوایه ئه‌ندامانی ئه‌م لێژنه‌یه به‌شداریان نه‌كردبایه، به‌ڵكو ته‌نها كاری هونه‌رمه‌ندانیان شه‌ن وكه‌و كردبایه و برِیاریان له‌سه‌ردابوایه.
هه‌وره‌ها هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو به‌شداریشی كرد له فیستیڤاڵی كاریكاتێری (فجر 2) ی نێوده‌وڵه‌تی كه له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌رِیوه‌چوو، ئه‌مه (16) هه‌مین پێشانگا و فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیه كه به‌شداری تێدابكات، ئه‌مساڵ ئه‌مه چواره‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیه كه به‌شداری تێدابكات. له‌م فیستیڤاڵه (695) هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێری له (72) ولاَته‌وه به‌شداریان كردبوو، هه‌ر ته‌نها له ئێران (267) كاریكاتێریست به‌شداریان كردبوو، له عیراق و كوردستانیش هه‌ر ته‌نها من له بواری كاریكاتێر به (5) كار و له كارتۆنیش (5) كار به‌شداری كرد. لێژنه‌ی دادوه‌ریش پێكهاتبوو له كاریكاتێریستان ( مه‌چادۆ - به‌رازیل) و (بۆلیگان - مه‌كسیك) و (كۆنتۆریس - یۆنان) و (دیرامبه‌خش و شوجاعی و عه‌لیزاده و نیرومه‌ند - ئێران).
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی داهاتووش هونه‌رمه‌ند پێی راگه‌یاندین كه‌وا له ئاماده‌كردندایه بۆ به‌شداریكردن له دوو پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تر، یه‌كه‌میان پێشانگای ئۆستن كه له مه‌سه‌دۆنیا به‌رِێوه‌ده‌چێت و دووه‌میشیان له پێشانگای كارتۆنی دیجیتاڵی له كۆریای باشور.