شه‌وی رابردوو ئیبراهیم تاتلیساس دووچاری هێرشێك بۆوه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بوو

شه‌وی رابردوو ئیبراهیم تاتلیساس دووچاری هێرشێك بۆوه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بوو
شه‌وی رابردوو كاتژمێر 00.00 كاتێك هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس له‌ به‌رنامه‌ی ئیبو شۆی به‌یاز تیڤی ده‌رده‌چوو، دووچار هێرشێكی چه‌كداری بۆوه‌ له‌لایه‌ن سێ چه‌كداره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار كرا و دواتر گواستراوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

ئه‌م هێرشه‌ له‌ ناوچه‌ی شیشلی له‌ شاری ئه‌سته‌نبول وله‌ لایه‌ن سێ چه‌كداره‌وه‌ بووه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌م هێرشه‌ (ئیپیك جاكۆجی) هاورِیی ئیبراهیمیش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیجاب ئاده‌م) كه‌ ئیبراهیم بۆ كواستراوه‌ته‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئیبراهیم هه‌یه‌ و ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك بێهۆش بێت ئه‌وه‌شیان نه‌شارده‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ دووچاری به‌شێك له‌ ئیفلیجی ببێته‌وه‌ .
Top