دیسان زیندان چاوەڕێی لیندسی دەكات

دیسان زیندان چاوەڕێی لیندسی دەكات
كیت شوارزنجەری دادوەری ئەمریكی رایگەیاند پێویستە ئەكتەری ئەمریكی لیندسی لۆهان بۆ ماوەیەك زیندانی بكرێت، ئەگەر بیەوێ رێك بكەوێت تاكو سزاكەی سەری كەم بكرێتەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبار كرا بە دزینی ملوانكەیەك كە نرخەكەی 2500 دۆلارە.

دادوەرەكە لەمبارەوە زیاتر دوا، كە هەموو رێككەوتنێك رەت دەكاتەوە ئەگەر زیندانی كردنی لۆهانی تێدا نەبێت، چونكە لە هەمان كاتدا مەرجەكانی ئازادە كردنی مەرجداریشی پێشێل كردووە، دادوەر شوارزنجەر روو بەروو بە لۆهانی گوت، دەبێ ماوەیەك زیندانی بكرێ، من بە یەكسانی سەیری هەموو كەسێك دەكەم بۆ من گرنگ نییە كە تۆ لۆهانی، بەڵام ئەوەندە هەیە تۆ رووبەڕووی كەیسێك بوویتەوە بەرامبەر بە كەسێكی دیكە، ئەمە زۆر كاریگەری لە من ناكات، لەلایەن خۆیەوە لۆهان رایگەیاند كە بابەتەكە هەمووی هەڵە و لێك تێنەگەیشتنە، چونكە پێموایە رێگایان پێداوم ملوانكەكە بەشێوەی خوازراو لەگەڵ خۆم ببەم، بۆیە دووبارەی دەكەمەوە نەمدزیوە.
Top