شووشەی هەنگوین5 جار شووی كردووە سەركەوتووش نەبووە

شووشەی هەنگوین5 جار شووی كردووە سەركەوتووش نەبووە
لەیلا تاهیر تەمەنێكی زۆر لەنێو سینەمای كوردیدا بەسەر بردووە و ئێستاش بەردەوامە، لەیلا یەكێك بوو لەو هونەرمەندانەی كە بە جوانییەكەی سەرنجی هەموو لایەكی راكێشا بەجۆرێك نازناوی (شووشەی هەنگوین)یان لێینا بوو.

لەیلا لە ژیانی خۆیدا 5 جار شووی كردووە، لەیلا لە دیمانەیەكدا بەم شێوەیە باسی خۆی دەكات و دەڵێ: ناوی راستەقینەم (شرۆیت)ە كە بە مانای گوڵی كراوە دێت و ئێمە بە رەچەڵەك خەڵكی توركیاین، من لە ژیانمدا 5 جار شوم كردووە، بەڵام لە هەر هەموویان سەركەوتوو نەبووم لەبەر چەند هۆكارێكەوە و ئێستاش هەست بە ئاسودەیی دەكەم، چونكە تەمەنێكی زۆرم لەنێو هونەرمەندان بەسەر بردووە و بووم بە كەسایەتییەكی ناسراوی میسر.
Top