جومانا: مێیەتی شەرمەنەك خۆ رووت كردنەوە

جومانا: مێیەتی شەرمەنەك خۆ رووت كردنەوە
جومانا موراد یەكێكە لە ئەكتەرە بەناوبانگ و ناودارەكانی لوبنان و كە ناوبانگییەكەی سنووری وڵاتی خۆی بەزاندووە و ئێستا بە یەكێك لە بەناوبانگترین كچە هونەرمەندەكانی عەرەبی دادەنرێت.
جومانا لە دیمانەیەكیدا دەربارەی ئافرەت و جوانی دەڵێت: من مرۆڤێكی هەست ناسكم، بەڵام بڕوایەكی زۆرم بەخۆم هەیە و هەمیشە حەزم لە رووبەرووبوونەوەی كارە سەخت و قورسەكانە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە من بە جوانی خۆم بنازم، چونكە جوانی تاكە مەرج و هۆكاری سەركەوتن نییە، زۆرم پێ سەیرە كە هەندێك ئافرەت هەن بە جوانی خۆیان دەنازن و لەبەر ئەوەی توانا و بەهرەی هونەرییان نییە زۆر جار دەبینین پشت بە خۆ رووت كردنەوە دەبەستن، من پێموایە ئافرەت زۆر لەوە گەورەترە كە بەو شێوەیە نیشان بدرێت، بەڕای من مێینە بریتییە لە شەرم نەك خۆ رووت كردنەوە.
Top