كتێبێك بۆ باخچه‌ى ساوایان

كتێبێك بۆ باخچه‌ى ساوایان
وه‌ك هه‌وڵێكى دڵخۆشكه‌ر و بۆ خزمه‌تكردن به‌ مندالاَنى كورد له‌ باخچه‌ى ساوان، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند هه‌ڵمه‌ت تاهیر كتێبێكى ئه‌لف و بێی كوردی تایبه‌ت به‌ باخچه‌ى ساوایان بلاَوكردۆته‌وه‌ و له‌ ئێستادا خه‌ریكه‌ چاپی دووه‌مى بكاته‌وه‌.

له‌باره‌ى ئه‌م كتێبه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ت تاهیر ئاماده‌كارى كتێبه‌كه‌ گوتى:"ماوه‌یه‌كى زۆر بوو خه‌ونى ئه‌وه‌م هه‌بوو خزمه‌ت به‌ مندالاَنى كورد له‌ باخچه‌ى ساوایان بكه‌م، له‌و پێناوه‌شدا كتێبێكم ئاماده‌كرد به‌ناوى "ئه‌لف و بێی كوردی- تایبه‌ت به‌ باخچه‌ى ساوایان" كه‌ ئه‌م كتێبه‌ پێشوازییه‌كى زۆر باشی لێكراو بووه‌ جێی دڵخۆشی شاره‌زایان و سپۆرِانى ئه‌م بواره‌.

هه‌ڵمه‌ت تاهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دڵخۆشه‌ به‌وه‌ى ئه‌م كتێبه‌ پێشوازییه‌كى باشی لێكراوه‌و له‌ ئێستادا خه‌ریكه‌ چاپی دووه‌مى ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك خۆشی ئاماژه‌ى پێدا دڵخۆش ده‌بێ به‌وه‌ى ئه‌م كتێبه‌ وه‌ك میتۆدێك له‌ باخچه‌كانى ساوایانى كوردستان بخوێندرێ.

شایانى باسه‌ له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر جوان و ئه‌كادیمى كارى له‌گه‌ڵ پیت و وشه‌ كوردییه‌كان كردووه‌و مندالاَن ده‌توانن سوودێكى باشی لێوه‌ربگرن.
Top