مانۆ خه‌لیل باخچه‌كانی به‌هه‌شت ده‌باته به‌رلین
مانۆ خه‌لیل ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لێدوانێكدا راگه‌یاند "نوێترین فیلمی من فیلمێكی دیكۆدراماییه‌و وه‌ك یه‌كێك له فیلمه به‌شداره‌كانی خولی ئه‌مساڵی فیستیڤاڵی سینه‌مایی به‌رلین هه‌ڵبژێردراوه.
مانۆ وتیشی"ئه‌م فیلمه له به‌شی چێژوه‌رگرتن له‌و فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێت"، روونیشیكرده‌وه "ئه‌م به‌شه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ فیلمه به‌شداربووه‌كان هه‌یه، ده‌بێت له ئاستێكی هونه‌ری به‌رزدا بێت، چاره‌سه‌ری بۆ پێكه‌وه ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌رووی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به ژینگه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت خواردن له فیلمه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "ساڵانه (10) فیلم بۆ ئه‌و به‌شه هه‌ڵده‌بژێردرێن و له هۆڵی شانۆیی مارتن-گروبیوس- باوس، نمایش ده‌كرێت و دواتر بینه‌ران ئه‌و خواردنه ده‌خۆن كه له فیلمه‌كه‌دا بوونی هه‌بووه".
ئه‌م فیستیڤاڵ به به‌شداری چه‌ندین فیلم له چه‌ندین وڵاتی جیهانی و به نمایشكردنیان له چه‌ندین به‌شی جۆاوجۆر له فیستیڤاڵدا، له 10-20 شوبات/ فبرایه‌ری ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌ده‌چێت.
شایانى باسه فیلمی "باخچه‌كانی به‌هه‌شت" دوای ئه‌وه‌ی پارساڵ بۆ ماوه‌ی 17 هه‌فته له هۆڵه سینه‌ماییه‌كانی سویسرا و چه‌ند كه‌ناڵێكی جیهانی نمایشكرا، توانی خه‌ڵاتی سینه‌مایی بێرن بۆ ساڵی (2010) به ده‌ست بێنێت، كه به‌هاكه‌ی هه‌زار فره‌نكی سویسری بوو واته (22 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی).