روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێ چاوپێكه‌وتنى من بلاَوكرایه‌وه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، له راستیدا ئاگادارى ئه‌و چاوپێكه‌وتن و لێدوانانه نیم، زۆر به‌داخه‌وه بۆ هه‌ندێ له رۆژنامه‌نووسان به‌ناوى ئێمه‌مانانه‌وه خه‌ریكى پاره په‌یداكردنن، به‌رِاستى ئه‌مه ئیتیكى رۆژنامه‌وانى نییه، یان دوو ساڵ پێش ئێستا قسه‌م كردووه، كه‌چی ئێستا به مانشێتى گه‌وره بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه‌یان بفرۆشرێت، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌ڵێن لێدوانى داوه ئاگادارى هیچ له‌م چاوپێكه‌وتنانه نییه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم پارساڵ بۆ گۆڤارى هه‌رێمى كوردستان كه چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ كرا، پرسیارێكم ئاراسته‌كرا كه گوایه بیرم له زه‌واج كردۆته‌وه؟ منیش له وه‌لاَمدا وتم ئه‌گه‌ر زه‌واجم كرد له داهاتوویه‌كى دووردا ئه‌وكات به رۆژنامه‌كان ده‌ڵێم، چونكه شتێك كه ئێستا من له خه‌یاڵمدا نه‌بێت زه‌واجكردنه، كه‌چی ئێستا ئه‌و قسه‌یه‌ى من له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بلاَوكراوه‌ته‌وه، زۆر زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى رۆژنامه‌نووسییه‌وه كارى رۆژنامه‌نووسی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن.