ستافی نوێی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری كۆبونه‌وه‌

ستافی نوێی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری كۆبونه‌وه‌
نیوه‌رِۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رِێكه‌وتى 4/1/2011 ستافی ئه‌نجوومه‌نى نوێی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له‌گه‌ڵ د.كاوه‌ مه‌حمود شاكر وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌و له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

وه‌فدی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان پێكهاتبوو له‌"نیاز نورى-نه‌قیب، چه‌تۆ نه‌ورۆز- سكرتێر، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور- ب. كارگێرِی و دارایی، لالۆ ره‌نجده‌ر- ب. راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، قاسم نورى و تاریق ئاكره‌یی- ئه‌ندامى یه‌ده‌گ و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دیسپلین".

له‌دانیشتنێكدا باس له‌ كارو چالاكییه‌كانى رێكخراوه‌كه‌و دوایین گۆرِانكارى كرا، نه‌قیبى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى رِوونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و چۆنییه‌تى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا رێكیانخستووه‌.
د.كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان تیشكى خسته‌ سه‌ر كارو ئامانجه‌كان و هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌زاره‌ت و هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ئه‌وان وه‌كو وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ندییه‌كى باش و چالاكیان هه‌یه‌ و پێویستییان به‌هه‌ماهه‌نگى زیاترو كاراتر هه‌یه‌.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌و ستافه‌ى نوێیه‌ى سه‌ندیكا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگییه‌كى ته‌واویان هه‌بێ و مانگانه‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ك ستافی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد ئه‌وان ده‌یانه‌وىَ پردێكى راسته‌قینه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌ت و كاروچالاكییه‌كان بن، هه‌روه‌ك خۆشیان به‌ داكۆكیكه‌رى راسته‌قینه‌ى هونه‌رمه‌ندان زانى.
شایانى باسه‌ هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا ئه‌و وه‌فده‌ى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له‌لایه‌ن ئاریان فه‌ره‌ج به‌رِێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان پێشوازییان لێكراو له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ گفتوگۆیان كرد.
Top