هه‌ڵبژێردراوانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی دیاریكران
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی سێه‌مین فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه 28ی دیسێمبه‌ر فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی "حوسێن حه‌سه‌ن" به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و هه‌ندێك له لێپرسراوانی حیزبی و حوكمی له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی نمایشكرا و پاشان هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ 115مین ساڵرۆژی دروستبوونی سینه‌ما ده‌ستنیشان كران و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕین و دیپڵۆمای فه‌خری به‌رسه‌ریاندا دابه‌شكرا و هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به هه‌ندێك له‌و كه‌سانه كرا كه به خۆبه‌خشانه یارمه‌تی فیستیڤاڵیان داوه.
له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمی كۆتایی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، "ئازاد سه‌وزه" به‌رێوه‌به‌ری فیستیڤاڵ و سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی، سه‌باره‌ت به گرینگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره فیستیڤاڵانه هاته ئاخاوتن و راپۆڕتێكی له‌سه‌ر ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی: "له په‌رله‌مانی كوردستانی خۆمان داواده‌كه‌ین كه ساڵانێكه توانای پسپۆڕییه هونه‌رییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری جیاكراونه‌ته‌وه، ئێستا به فه‌رمانێك تێكه‌ڵاویان نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له هه‌موو دنیا ئه‌م پسپۆڕیانه جیان و ده‌بێت پشتگیری ئه‌كتیڤكردنی زیاتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پسپۆڕییه‌كانی سینه‌ما و هونه‌ره‌كانی دیكه‌ش بن."
هه‌روه‌ها گوتی: "پلانمان وایه و هیواخوازین ساڵی داهاتوو چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به پشتگیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌نجام بدرێت. چونكه كه‌سانی هونه‌رمه‌ند له جیهانه‌وه چاوه‌ڕێی ئێمه‌ن بۆ كوردستان بانگهێشتیان بكه‌ین، سه‌رۆكی چه‌ند فێستیڤاڵیكی جیهانی په‌یوه‌ندیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه كرد بۆ ئاماده‌بوون و بینینی تواناكانی فیلمسازانی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا كه نه‌مانتوانی له‌به‌ر گیرفان به‌تاڵی خۆمان بۆ كوردستان بانگهێشتیان بكه‌ین."
به‌رێوه‌به‌ری سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه هونه‌رمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی فیلمسازی كورد هه‌وڵه‌كانمان بۆ جوانتركردنی ژیانی كوردستانه له رێگه‌ی هونه‌ری فیلمسازییه‌وه، خۆشمان به كه‌مته‌رخه‌م نازانین و داواكارین وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنێت به‌رانبه‌ر به فیلمسازانی كورد و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، چونكه هه‌ر چۆن بێت ئێمه له هزر و رۆحی خۆشمان بێت شیله‌ی ژیان ده‌به‌خشینه ئه‌و فێستیڤاڵه و به‌رده‌وامیش ده‌بین."
ئازاد سه‌وزه گوتیشی: "ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریشه وه‌كوو وه‌زاره‌تێكی به‌رهه‌مهێنی عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی و كه‌لتوور و جوانییه‌كانی نیشتمان، مرۆڤی ته‌ندروست له رێگه‌ی هونه‌ر و جوانییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت. هیچ وه‌زاره‌تێك له‌وانه‌یه به‌قه‌ده‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشتی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه كه ئه‌م داهاته مرۆڤییه گه‌وره‌یه فه‌رامۆش نه‌كات و پاره‌ی زۆریشی بۆ خه‌رج بكات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته كه‌لتووری و مرۆڤییه له ده‌ست نه‌دات و نه‌یدۆڕێنێ."
سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین پشتمان بگرن و له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان فێستیڤاڵی جۆراوجۆری هونه‌ری بۆ هونه‌ره‌كانی موزیك و شێوه‌كاری و شانۆ و منداڵان و ئه‌و جار سینه‌ماش بكرێت چونكه له ئه‌مڕۆدا كه رۆژی جه‌ژنی سینه‌ما و 115مین ساڵرۆژی دروستبوونی سینه‌مای جیهانییه، ناكرێت له نیشتمانێكدا بژین كه فیلم و هۆڵی نمایشی سینه‌مای تێدا نه‌بێت."
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا له 5 هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموونی هونه‌ری دراما و سینه‌مای كوردی به ناوه‌كانی؛ ، "كاوه ئه‌حمه‌د میرزا" سیناریۆنووس و ئه‌كته‌ر، "ناسر حه‌سه‌ن" ده‌رهێنه‌ر، "جیهاد دڵپاك" ئه‌كته‌ر، "عومه‌ر كه‌ریم ئاغا" ئه‌كته‌ر و "گه‌زیزه عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین" ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر، كه ته‌مه‌نێكیان له ڕێی هونه‌ردا به‌خشیوه و به‌رده‌وام كاری باشیان پێشكه‌ش میلله‌ته‌كه‌یان كردووه، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ و هه‌ندێك له دامووده‌زگای ئه‌هه‌لی و حوكمی و حیزبی به پێشكه‌ش كردنی له‌وحه‌ی فه‌خری و خه‌ڵاتی تایبه‌ت، رێزیان لێ‌گیرا.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌روه‌ها له كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلم"ی سنه به سه‌رپه‌ره‌ستی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و خاتوو "ڤیدا ساڵحی" له هه‌ستكردن به لێپرسراوییه‌تی سه‌رخستنی كاره‌كانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و دڵسۆزانه كاركردن بۆ گه‌یاندن و په‌خشی فیلمه‌كانی سینه‌ماكارانی وڵاتی ئێران و هه‌ندێك وڵاتی دیكه به‌م فیستیڤاڵه، بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێشكه‌ش كرا.
هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر كاری راگه‌یاندن له هه‌ر سێ خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و په‌خشكردنی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به "مه‌نسوور جیهانی" پێشكه‌ش كرا.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا بڕوانامه‌ی رێزلێنان به سه‌ر چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیكه‌دا
دابه‌شكرا، له‌وانه:
ـ له به‌ر لێهاتوویی كاری ئه‌نیمه‌یشێن كاری و خسته‌ڕووی خه‌مه مرۆڤییه‌كان له رێگای فیلمی ئه‌نیمه‌یشنیه‌وه و كێبڕكێی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌نیمه‌یشێنی جیهانیدا، بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی "ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی" كرا.
ـ هه‌وڵدان بۆ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ به جوانترین شێوه‌ی هونه‌ری له رێگای كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه بۆ خزمه‌ت به گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگی فێستیڤاڵ به ناوخۆ و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه كه‌ناڵی ئاسمانی كورد سات.
ـ له به‌رانبه‌ر پشتگیری خۆبه‌خشانه بۆ ژیان به‌خشین به به‌رده‌وامبوونی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و هاوكاری دارایی فێستیڤاڵ، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به كۆمپانیای "خاوێ فیلم" به‌خشرا.
ـ له به‌رانبه‌ر ئه‌رك و ماندووبوون بۆ رازاندن و دروستكردنی پوسته‌ره‌كانی هه‌ر سێ فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و ژیان به‌خشین له لایه‌نی هونه‌ری راگه‌یاندنی فێستیڤاڵه‌كه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به هونه‌رمه‌ند ئارام عه‌لی خاوه‌نی گه‌له‌ری "ئارام" پێشكه‌ش كرا.
ـ به هۆی خۆته‌رخانكردن بۆ دیزاین و دروستكردنی ئاسكی زێڕینی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵ به خۆبه‌خشانه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرا به هونه‌رمه‌ند ئاریان عه‌ڕه‌ب.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه بریتی
بوون له: هۆرێن غه‌ریب به‌كالۆریۆس له هونه‌ری ده‌رهێنان، ئازاد جه‌لال به‌كالۆریۆس له هونه‌ری نواندن، عه‌تا عوسمان به‌كالۆریۆس له هونه‌ری سینه‌ما، سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ دیپلۆما له بواری فیلمسازی و ئاوات عوسمان به‌كالۆریۆس له هونه‌ری سینه‌ما، ده‌نگی خۆیان له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
1ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ:
خه‌ڵاتی دیپڵۆمای فه‌خری به‌خشرا به مه‌تین عیبادی بۆ رۆڵ بینین له كورته فیلمی "چنینی به‌ر به‌یان" له شاری كامیاران.
2ـ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به ئازاد محه‌مه‌د بۆ ده‌رهێنانی كورته فیلمی "ئێوارێ حه‌له‌زوونی" له شاری سنه.
3ـ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به محه‌مه‌د ره‌سووڵی بۆ وێنه‌گرتنی كورته فیلمی "ئێوارێ حه‌له‌زوونی" له شاری خوڕه‌م ئاباد.
4ـ خه‌ڵاتی باشترین مونتاژ:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به فه‌رمان كه‌ریم بۆ مونتاژی كورته فیلمی
"بڕیارێك" له شاری سلێمانی.
5ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به توانا غه‌نی بۆ رۆڵ بینین له كورته فیلمی بڕیارێك له شاری سلێمانی.
6ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به هێشوو گه‌رمیانی بۆ رۆڵ بینین له كورته فیلمی "بریشك" له شاری هه‌ولێر.
7ـ خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌ی فیلم:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به ئازاد محه‌مه‌دی به بیرۆكه‌ی كورته فیلمی "ئێوارێ حه‌له‌زونی" له شاری سنه.
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به‌خشرا به كورته فیلمی "ئێوارێ حه‌له‌زوونی" له ده‌رهێنانی ئازاد محه‌مه‌دی له شاری سنه.
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی و فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن و 33 كورته فیلمی چیرۆكی، فیلمی دیكۆمێنتی، فیلمی منداڵان و ئه‌نیمه‌یشێن له دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له هه‌رێمی كوردستان، كوردستانی ئێران، توركیا، عێراق و ئه‌ورووپا له رۆژانی 23 تا 29ی دیسێمبه‌ری 2010 له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن خه‌ڵكی شاری سلێمانی، هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م شاره و هه‌روه‌ها سینه‌ماكارانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ، پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌واوی كورسییه‌كانی هۆڵی گه‌وره‌ی رۆشنبیری شاری سلێمانی پڕپڕ ده‌بوو له بینه‌ر و به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه ناچار بوون له هۆڵه‌كانی ته‌نیشت ئه‌م هۆڵه، فیلمه‌كان به شێوه‌ی ڤیدیۆ پرۆجه‌كشێن بۆ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما نمایش بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی.