جیهاد دڵپاك: درامای كەركوك 4 تەنیا پانزە ئەڵقەی وێنەی بۆ گیراوە

جیهاد دڵپاك: درامای كەركوك 4 تەنیا پانزە ئەڵقەی وێنەی بۆ گیراوە
هونەرمەند جیهاد دڵپاك دانیشتووی شاری سلێمانیە لەلێدوانێك بۆگوڵان باس لەدواین كاری هونەری خۆی دەكات و دەڵێت: ئێستا بەشداریم لەكورتە فیلمێك كردووە بەناوی “ئاوازی ڕەش” كەتایبەتە بەئافرەت. هەروەها بەشداریم لە درامای گەردەلوول كردووە كەئێستا وێنەی بۆ دەگیرێت، وەك ئەكتەر بەشدارم.

لەبارەی درامای كەركوك 4 وتی: بەشداریم لەدرامای كەركوك 4كردووە وەك ئەكتەر تەنیا 15ئەڵقە وێنەی گیراوە، لەبەر لایەنی ماددی تەواو نەبوو راگیرا، ساڵی داهاتوو وێنەی بۆ دەگیرێت.
Top