شەریف قەیران: پێویستە هونەرمەند ئاوازدانەر و گۆرانیبێژیش بێت

شەریف قەیران: پێویستە هونەرمەند ئاوازدانەر و گۆرانیبێژیش بێت
ديمانە: رۆشنە عومەر

هونەرمەند شەریف قەیران لەدایكبووی ساڵی 1975ـە و لەدیاربەكر چاوی بەدنیا هەڵێناوە، لەدیمانەیەكەدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان باس لەدواین كاری خۆی دەكات و دەڵێت هونەرمەند زەكەریا دەرگایەك بوو بۆمن بۆ ئەوەی بە زاراوەی كرمانجی خواروو ئاشنابم.
یەكێك لەگۆرانیەكانم كە بەكرمانجی خوارووە كلیپ دەكەم
شەریف دەڵێت: بەرهەمی «رۆژانەتە پیرۆز» سێ مانگ پێش ئێستا كەوتە بازاڕ. لە16 گۆرانی (تراك) پێكهاتووە، دوو تراكیان سۆرانین و یەك تراك زازاكیە. ئەوانیتریش بەزاراوەی كرمانجی سەروون. هەروەها بەنیازم یەكێك لەگۆرانیە سۆرانییەكانم كلیپ بكەم بەشێوەیەكی پرۆفێشناڵ، چونكە ئەمە یەكەم كارمە كە گۆرانی بەشێوەزاری كرمانجی خواروو بڵێم.
لەداهاتوو لەگەڵ هونەرمەند چنار گۆرانیەك بەشێوەی دویت دەڵێم
شەریف قەیران هۆكاری تۆمارنەكردنی گۆرانی بەشێوەی دویت لەگەڵ هونەرمەند چنار وتی: ئێمە بەنیاز بووین لەبەرهەمی دوایم گۆرانیەك بەشێوەزاری كرمانجی لەگەڵ هونەرمەند چنار تۆماربكەین، بەڵام بەداخەوە لەبەرنەبوونی كات نەمانتوانی. خۆم حەزم دەكرد كارێكی جوان بێت بۆئەوەی بۆهەردووكمان باش بێت. لەداهاتوو بەنیازم لەگەڵ گۆرانیەك بەشێوەزاری سۆرانی تۆماربكەین و كلیپی بۆبكەین.
پێویستە هونەرمەند ئاواز دانەر و گۆرانی بێژیش بێت
شەریف قەیران پێیوایە هونەرمەند ئاوازدانەر و گۆرانی بێژبێت، چونكە ئەوكات دەزانێت چ كارێك بكات، لەكارەكانی سەركەوتوودەبێت. هەروەها ئاماژە بەوەدەدات و دەڵێت: پێویستە هونەرمەند ئاواز بەتەنیا بۆبەرهەمەكانی خۆی دانەنێت، هونەرمەندێكی تریش بۆی دابنێت باشترە.
لە 90% گۆرانی بێژە توركەكان ئاوازی منیان بەكارهێناوە
شەریف دەڵێت» لە 90% ئاوازم بۆ گۆرانیبێژە توركەكان داناوەو بەكاریان هێناوە لەبەرهەمەكانیان وەكو «ئەلیشان و مەحسوم قوڕمزی و جەیلان و ئەیهان.....» لەگۆرانی بێژە كوردەكانیش «عەبدولقەهار و ناسر رەزازی» حەزدەكەم بۆهەموو هونەرمەندێك كاربكەم. ئاوازەكانم بەكاربهێنن.
هەندێك هونەرمەند مافیان خواردوم، بەڵام ناویان نازانم
هونەرمەند شەریف قەیران دەڵێت: زۆربەی هونەرمەندەكان كە كارم بۆیان كردبێت ئاماژەیان بەناوی من داوە، بەڵام هەندێك هونەرمەند هەن كە ئاوازم بۆداناون ئاماژە بەناوم نادەن مافم دەخۆن لەمە، بەڵام ناوی هونەرمەندەكان نازانم.
زەكەریا دەرگایەك بوو بۆ من بۆئەوەی بە زاراوەی سۆرانی ئاشنابم
شەریف قەریان لەبارەی هونەرمەند زەكەریا دەڵێت «لەساڵی 2001 كاتێك زەكەریا هاتە ئیستەنبۆڵ هونەرمەند كاوە كاوانی هاتە لام وتی وەرە هونەرمەندێكی كوردت پێبناسێنم، منیش زۆر خۆشحاڵ بووم ئەویش زەكەریا بوو. كاتێك یەكترمان ناسی وتی دەمەوێت لە ئیستەنبۆڵ كاری هونەری بكەم و حەزدەكەم یارمەتیم بدەی، هونەرمەندی باشم پێبناسێنی. من و كاوە كاوانی و بژار دیلان و زەكەریا كارمان لەسەر ئەم بەرهەمە كرد. كلیپی «نەت بینم رۆژێ و تونازەناكە» سیناریۆكانی هی من بوو. بەڕاستی زەكەریا دەرگایەك بوو بۆمن بۆئەوەی فێرە زاراوەی سۆرانی و ئاشنابم بەكوردستان. لێرەوە دەڵێم زەكەریا گەر ژمارەكەی منت زانی پێوەندیم پێوەبكە، چونكە دەمێكە نەمبینیوە.
كچ رەفزم دەدەنێ
دەتوانین بڵێن شەریف قەیران ئاشقە لەمبارەیە بەپێكەنینەوە وتی: بەڵێ دەتوانن بڵێن كەشەریف قەیران ئاشقە، بەڵام ئێستا نا، لەبەر ئەوەی ئێستا بەدوای دەگەڕێم و كچ رەفزم دەدەنێ.
حەزدەكەم ئەوكەسەی دەبێت بەهاوسەرم بێكارنەبێت
شــەریف لەبارەی ئەوەی بۆچی حـــــــــەزناكەی هاوســـــەرەكەت گـــــۆرانیبێژ بێت وتی «زۆر قورسە كە هـــەردووكمان گۆرانی بێژ بین. ئەوكات ئەی ماڵ و منداڵەكەمان چی بەسەر دێت. حەزدەكەم ئەوكەسەی دەبێتە هاوسەرم كاری هەبێت بێكار نەبێت، هەر لەماڵەوە گوڵە بەڕۆژە بخوات و سەیری تەلەڤزیۆن بكات.
زۆرحەز لەگۆشت دەكەم
شەریف قەیران دەڵێت «زۆرحەزلەگۆشت و برنج دەكەم، بەڵام نازانم هیچ خواردنێك ئامادەبكەم، بەس دەزانم هێلكە بشكێنم و چا ئامادەبكەم.
بەنیازم فیلمێك لەسەر هەڵەبجە وەبەربهێنم
شەریف دەڵێت «بەنیازم فلیمێك لەسەر هەڵەبجە وەبەربهێنم كەتیایدا هونەرمەند شڤان پەروەریش رۆڵ دەبینی، سیناریۆ و دەرهێنانەكە هی خۆمە، مانگی سێ دەگەڕێمەوە كوردستان بۆ وێنەگرتن.
Top