كۆنگره‌ى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان كۆتایی هات
له‌رۆژی سێیه‌مى كۆنگره‌دا 27/12/2010 به ئاماده‌بوونى دادوه‌ر و نوێنه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر مه‌راسیمى كۆتایی هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا به‌رِێوه‌چوو، كه دواجار به زۆرینه‌ى ده‌نگ لیستى داهێنان سه‌ركه‌وت و هه‌ریه‌ك له"نیاز نورى- نه‌قیب، چه‌تۆ نه‌ورۆز- سكرتێر، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور- ب. كارگێرِی و دارایی، جه‌مال مشیر- به‌رِێوه‌به‌رى دیسپلین، لالۆ ره‌نجده‌ر- به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، قاسم نورى و تاریق ئاكره‌یی- یه‌ده‌گ و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دیسپلین" وه‌ك ستافی نوێی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان هه‌ڵبژێردران.
به‌پێی وته‌كانى ئه‌ندامانى نوێی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا، برِیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا و به كۆنفرانس سه‌رۆك و ستافی ناوه‌نده‌كان و یه‌كێتییه پسپۆرِییه‌كان دیارى بكرێ، هه‌روه‌ك خوێندنه‌وه‌ى به‌لاغى كۆتایی كۆنگره دوا برِگه‌ى ئه‌و كۆنگره 3 رۆژییه بوو كه له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رِێوه‌چوو.