بڵندعه‌بدوڵلاَ داواى لێبوردن ده‌كات

بڵندعه‌بدوڵلاَ داواى لێبوردن ده‌كات
پاداشت یه‌كێكه‌ له‌دواین كاره‌كانى" موژدین ساڵح " له‌گۆرانیه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌ كه‌تێست وئاوازى هونه‌رمه‌ند "بڵند عه‌بدوڵلاَ"یه‌ .به‌لاَم رِێدارسابیرى شاعیر ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌تێكستى گۆرانیه‌كه‌ خۆى نوسیویه‌تى .

له‌لێدوانێكدا رێدارسابیر رایگه‌یاند "گۆرانى پاداشت تێكستى هى خۆمه‌ پێش چه‌ندساڵێك له‌یه‌كێك له‌دیوانه‌شیعره‌كانم بلاَومكرده‌وه‌ .بۆیه‌كاتێك ئه‌م هه‌واڵه‌م
زانى كه‌هونه‌رمه‌ند بڵندعه‌بدوڵلاَ كارى له‌تێكستێكى من كرده‌وه‌وبه‌ناوى خۆى بلاَوى كردۆته‌وه‌. په‌یوه‌ندیم به‌بڵند كرد داواى لێبوردنى لێكردم .
Top