(كف مریم) لە ترسی توڕەبوونی قیبتییەكان راگیرا
لەلایەن خۆیەوە ئیناس دغێدیی دەرهێنەری فیلمەكە وتی: من هەمیشە رووبەڕووی دەزگای چاودێری دەبمەوە، فیلمی (كف مریم) باس لە توندڕۆیی دەكات، چونكە ئەگەر توندڕۆیی لە ئایینێكدا هەبوو، ئەوا بێگومان لە ئایینی بەرامبەریشیدا دەبێت، من خۆم قەناعەتم بە دواخستنی هەیە، نەك لەبەر ئەوەی نامەوێ تووشی گیروگرفت ببمەوە، چونكە من هەمیشە بە دەرهێنەرێكی یاخی ناسراوم و بەردەداومیش گرفتم هەبوو، بەڵام وەك پڕۆژە (كف مریم) هەر دەمینێت و بیرم لەوەش كردۆتەوەی بیكەم بە زنجیرەیەكی تەلفزیۆنی.