بەغدا: لە دوا رۆژی فێستیڤاڵ "شوێنی بۆ یاری" نمایش کراو بەیانیش ناوی سەرکەوتووەکان ئاشکرا دەکرێت

بەغدا: لە دوا رۆژی فێستیڤاڵ
ئەمڕۆ لە دوا رۆژی نیشاندانی فیلمەکان، لە یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق و دراوسێکانی بۆ فیلمی سینەمایی، لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدڕال ٣ فیلمی سینەمایی پیشاندران و بەیانی ناوی سەرکەوتوەکانی ئەم فێستیڤاڵە ئاشکرا دەکرێت.

کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی ناوەخۆ فیلمی سینەمایی "Cease Fire" لە دەرهێنانی سینەماکاری ئێرانی "تهمینيە میلانی" پیشاندرا، پاشان لە کاتژمێر ١٣:٠٠ فیلمی سینەمایی "شوێنێ بۆ یاری" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین" پیشاندراو ئێوارەکەش لە کاتژمێر ١٧:٠٠ فیلمی سینەمایی "Iraq Evening Of The 10 Th day" لە دەرهێنانی سینەماکاری ئێرانی "مەجتەبی راعی" هاتە پیشاندان.

ئەمڕۆ دوار رۆژی نیشاندانی فیلمەکان بوو، بەیانی ناوی سەرکەوتووەکانی فێستیڤاڵ ئاشکرا دەکرێت و ئەگەری زۆر هەیە فیلمێکی کوردی خەڵاتی یەکەم لە بوارێک وەربگرێت.

لە ٤ ی ئەم مانگە (کانوونی یەکەم/نۆڤەمبەر) یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق و دراوسێکانی لە بەغدای عێراقی فیدڕال دەستیپکرد و بەیانی ناوی سەرکەوتوانی فێستیڤاڵ ئاشکرا دەکریت.

دەرباز یونس / بەغدا
نوێنەری راگەیاندنی کوردی فێستیڤاڵ
یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی عێراق و دراوسێکانی
مهرجان الجوار العراقی السینمائی الدولی الاول
INERNATIONAL IRAQI NEIGHBORHOOD FILM FESTIVAL
Top