قــــەڵــەو بــن تــا جــوان بــن
لەم بارەیەوە رۆژنامەی نیویۆرك دایلی نیوز رایگەیاند كە پزیشكانی پێست و شارەزایانی جوانكاری هەمان بیروبۆچوونی هایدییان هەیە و پێیانوایە بۆ ئەوەی ئافرەت جوانتر بێـت، پێویست دەكات كێشی لەشی زۆر زیاد نەبێت، هەروەها پزیشكان دەڵێن ئەو كەسانەی رێژەی چەوری لە دەمووچاویان كەمە زۆر بە گەنجی دەرناكەون.
هەروەها هایدیش دەڵێ: لە ماوەی رابردوو هەست دەكەم دەموچاوم زیاتر بەرچاو و دیارە ئەمەش لەبەر ئەوەی كەمێك كێشم زیادی كردووە، بەڵام نامەوێ ئافرەتان زیاد لە پێویست قەڵەو بن و دواتر تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر ببنەوە.