فیلمی "ماندوو" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "پلۆس كامێرئیمه‌یج" نمایش ده‌كرێت
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو"، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی" به ئاماده‌بوونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده و هه‌روه‌ها "بایرام فوزلی" به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه، رۆژی سێشه‌مه 30 نوامبر له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی پسپۆڕانه‌ی وێنه‌گرانی سینه‌ما "پلووس كه‌مێریمه‌یج" PLUS CAMERIMAGE له شاری لۆدز له وڵاتی پۆڵه‌ندا نمایش ده‌كرێت.
وێنه‌گری ناودار و به‌ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران "بایرام فوزلی" بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین وێنه‌گرتنی ئه‌م فیستیڤاڵه كاندید كراوه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته گرینگه‌ی هونه‌ری سینه‌ما، له‌گه‌ڵ وێنه‌گرانی 15 فیلمی سینه‌مایی له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ركابه‌ریدا ده‌بێت.
فیستیڤاڵی "پلووس كه‌مێریمه‌یج" فیستیڤاڵێكی پسپۆڕانه‌یه سه‌باره‌ت به وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كان و هه‌موو ساڵێك به به‌شداری وێنه‌گرانی به‌رچاو و به‌ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری دنیا له شاری لۆدز له وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌م فیستیڤاڵه‌دا ته‌نیا وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه چوونه‌ته به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كییه‌وه ده‌خرێته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه و به‌م هۆیه‌وه به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه له لایه‌نی ته‌كنیكی و شاره‌زاییه‌وه بۆ وێنه‌گرانی سه‌رتاسه‌ری جیهان گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
هه‌ژده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی "كه‌مێریمه‌یج" به نمایشی فیلم گه‌لی به‌رچاو له
سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له به‌شه‌كانی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، لاوه‌كی، ڤۆركشۆپی فێركاری پسپۆڕانه‌ی وێنه‌گرتن، ناساندن و نمایشی دوایین ته‌كنۆلۆژیاكانی رۆژی جیهان، له رۆژانی 27ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 4ی دیسه‌مبه‌ری 2010 له پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی" له دوو سانسی جیاوازدا له رۆژانی 28 و 29ی ئوكتۆبری 2010 له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی چله‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆلۆدیست" له شاری كیێف له وڵاتی ئۆكراین نمایشكرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو"