مایلی سایرۆس نموونەیەكی خراپی هەرزەكارانە

مایلی سایرۆس نموونەیەكی خراپی هەرزەكارانە
دوای ئەوەی مایلی سایرۆس كچە گۆرانیبێژ بە ئاشكرا بیرەی خواردەوە، هەروەها لە یانەكانی شەوان جلوبەرگی زۆر سەرنجڕاكێش و نیمچە رووتی لەبەر كردبوو، ئێستا دووچاری هەڵمەتێكی توندی رەخنە بووەتەوە.

بیرە خواردنەوەی بۆ كچێكی تەمەن 17 ساڵ بە سەرپێچی دانانرێت، بەڵام جایمس كۆبل سەرۆكی پەیمانگای وشیار كردنەوە لە ماددە كهولیەكان پێی وایە ئەم كارەی مایلی دەبێتە هۆی ئەوەی ببێت بە نموونەیەكی بەد و خراپ بۆ هەرزەكاران بەتایبەتی ئەوانەی زۆر حەز لە گۆرانییەكانی دەكەن و بە نموونەیەكی بەرزی خۆیانی دەزانن، بۆیە سایرۆس دووچاری رەخنەیەكی توند بۆوە لە ئیسپانیا و هەندێك وڵاتی دیكە.

سەرەڕای ئەم رەخنەیەش سایرۆس هەفتەی رابردوو خەڵاتی بەدەستهێنا.
Top