كریستینا: ئافرەت خاوەن هێزێكی لەبن نەهاتووە

كریستینا: ئافرەت خاوەن هێزێكی لەبن نەهاتووە
گۆرانیبێژی بەناوبانگ كریستینا ئەگویلیرا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی توانیویەتی سەركەوتوو بێ لەنێوان ئەركی خۆی وەك دایكێك و بەردەوامی دان بە كارە هونەرییەكانی.

ماڵپەری كۆنتاكت میوزیك لەم بارەیەوە لەسەر زاری كریستینا رایگەیاند كە ئێستا خەریكی پەروەردەكردنی كوڕەكەیەتی كە تەمەنی دوو ساڵە ئەمەش وایلێكردووە زیاتر لە جاران ماندوو ببێت و كاتی خۆی دابەش بكات لەنێوان ئەركەكانی ماڵەوە و كارە هونەرییەكانی بەتایبەتی ئەنجامدانی گەشتە هونەرییەكان، كریستینا هەروەها دەڵێ: لە تاقیكردنەوەكەی خۆمدا بۆم دەركەوتووە كە ئافرەتان خاوەن هێزێكی لە بن نەهاتوون و توانای بەرگە گرتنی بارودۆخی جیاجیان هەیە، چونكە ئافرەت سەرچاوەی ژیانە بۆ منداڵەكانی.
Top