لێدی گاگا خەڵاتەكانی ئێم تی ڤی كۆكردەوە

لێدی گاگا خەڵاتەكانی ئێم تی ڤی كۆكردەوە
ئەستێرەی پۆپی ئەمەریكی “لێدی گاگا” توانی سێ لە گرنگترین خەڵاتەكانی ئێم تی ڤی بەدەست بێنێت، كە لە ئاهەنگێكی گەورەدا لە وڵاتی ئیسپانیا رێكخرابوو.

لێدی تەمەن 24 ساڵ لەم پێشبڕكێ ساڵانەی ئێم تی ڤی كە بۆ باشترینەكانی ئەوروپا ریكخراوە لە بواری میوزیك و گۆرانی توانی خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژ و باشترین نمایشی پۆپ و باشترین گۆرانی وەربگرێت، بەمەش جارێكی تر زاڵبوونی میوزیكی ئەمەریكی پیشاندا.
Top