بۆ خاتری مێردەكەی كاترین رۆڵی پاڵەوان رەت دەكاتەوە

بۆ خاتری مێردەكەی كاترین رۆڵی پاڵەوان رەت دەكاتەوە
بە مەبەستی یارمەتیدانی مایكڵ دۆگلاسی هاوسەری و سەرپەرشتی كردنی چارەسەری لە شێرپەنجە، خانمە ئەكتەری بەریتانیایی كاترین زیتا جۆنز رۆڵی پاڵەوانی لە فیلمێكی نوێ دەربارەی ژیانی (ڤیڤیان لی ) رەت كردەوە، سەرپەرشتیارانی فیلمەكە ئەم هەڵوێستەی كاترینیان بەرز نرخاند بەتایبەتی ئێستا كە مایكڵی هاوسەری تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت و پێویستی بەوەیە كاترین لێی دوورنەكەوێتەوە بۆ ماوەیەكی زۆر، هەروەها رۆڵەكەش بەو گرنگییە نییە هەرچەندە رۆڵی پاڵەوانیشی تێدا دەبینێت.
Top