سه‌رنجرِاكێشترین ئافره‌تی هه‌موو جیهان ده‌ستنیشانكرا

سه‌رنجرِاكێشترین ئافره‌تی هه‌موو جیهان ده‌ستنیشانكرا
خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگ "مینكا كیلی" به‌سه‌رنجراكێشترین ئافره‌ت هه‌ڵبژێردرا له‌جیهاندا بۆ ساڵی 2010.

گۆڤاری "ئێكسوایه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌یه‌كێك له‌گۆڤاره‌كانی تایبه‌ت به‌ پیاوان ناوده‌برێت خانمه‌ ئه‌كته‌ر مینكا كیلی وه‌ك سه‌رنجرِاكێشترین ئافره‌تی جیهان هه‌ڵبژارد بۆ ساڵی 2010 و، دووای پێدانی ئه‌م نازناوه‌ كیلی لە دیمانەیەكەدا كه‌ له‌ ژماره‌ی‌ تشرینی دووه‌می داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و چیرۆكی خۆی بۆ گۆڤاره‌كه‌ گێرِایه‌وه‌ كه‌چۆن له‌ په‌رستاره‌وه‌ پیشه‌كه‌ی به‌ره‌و نواندن و جیهانی هونه‌ر گۆرِا و پێشتر له‌حاڵێكی ئێجگار خراپ بووه‌ له‌رووی دەرونییەوە، چونكە زۆر خۆشی لەهونەر نەهاتووە، چونكە دایكی پێشتر هونەرمەند و نمایشكاری فیلمی خۆڕووتكردنه‌وه‌ بووە، ئەمەش وای كردووە شەرم لەخۆی بكاتەوە، هەرچۆن اوكیشی میوزیكژه‌ن بووه‌.

كیلی ئه‌كته‌رێكی ته‌له‌فزیۆنییه‌ له‌چه‌ندین زنجیره‌ درامادا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دواهه‌مینییان "بانتهوده".

گۆڤار ئێكسوایەرپێشتر ئەم نازناوەی به‌خشیوه‌ته‌ سكارلێت جۆهنسۆن و چەند خانمێكی تر.





Top