رێگە نادرێ ئەنجێلینا رۆڵی ئافرەتێكی مسوڵمان ببینێت
وه‌زیری رۆشنبیری بۆسنیا رایگه‌یاندووه، تا ئه‌و كاته‌ی كه "ئه‌نجیلنا جولی" سیناریۆی ئه‌و به‌رهه‌مه راده‌ستی ئه‌و وه‌زاره‌ته نه‌كات، مافی وێنه‌گرتنی بۆ نوێترین به‌رهه‌می خۆی له بۆسنیا نییه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ریپۆرته‌ر"، نوێترین به‌رهه‌می "ئه‌نجلینا جولی" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، فیمێكی رۆمانسێییه كه ئاماژه به خۆشه‌ویستی نێوان پیاوێكی سربیا و ئافره‌تێكی موسڵمان له سه‌رده‌می جه‌نگی بۆسنیا ده‌دات.
"گاوێریلۆ گراهواچ" وه‌زیری رۆشنبیری بۆسنیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "ره‌زامه‌ندی له سه‌ر داواكاری ستافی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فیلمه نه‌دراوه، چونكه هاوكات له‌گه‌ڵ فۆرمی داواكاری، سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌یان نه‌ناردووه، بۆیه ئه‌وان مافی وێنه‌گرتنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان له بۆسنیا نییه".
ئه‌و برِیاره له كاتێك ده‌رچووه كه ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێستا ئه‌نجومه‌نی "قوربانیانی ئافره‌تی جه‌نگی بۆسنیا" ناره‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و پرۆژه سینه‌ماییه ده‌ربریبوو و رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و فیلمه ئاماژه به ده‌ستدرێژی سێكسی پیاوێكی سربیا بۆ سه‌ر كچێكی موسڵمانی بۆسنیا ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره له چوارچێوه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی پێناسه بكات. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌و فیلمه به جۆرێك له جۆره‌كان وه‌كو "شێواندنی مێژوو" ناوزه‌د ده‌كات.
وه‌زیری رۆشنبیری بۆسنیا رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌مان بده‌نێ، ئه‌و كات ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌نجامێك و ئه‌گه‌ر سیناریۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته بێت كه بیستوومانه، ئه‌و كاته رێگه به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه له بۆسنیا ده‌ده‌ین".
"جولی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه، له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌وانی دڵنیا كردۆته‌وه كه ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌ته نییه و ته‌نیا چیرۆكێكی رۆمانسی ده‌گێرێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا یه‌كێك له ستافی ئه‌و فیلمه رایگه‌یاندووه، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سیناریۆی ئه‌و فیلمه راده‌ستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆسنیا كراوه.
"زانا ماربانۆویچ" ئه‌كته‌ری ناوداری بۆسنیایی له‌و فیلمه رۆڵ ده‌گێرێت. كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه له بووداپێست پایته‌ختی هه‌نگاریا ده‌ستی پێكردووه و به‌شێكی دیكه‌ش له شاری سه‌راییڤۆ پایته‌ختی بۆسنیا به‌رِێوه ده‌چێت.
-PNA