شۆن كۆنری واز دەهێنێت

شۆن كۆنری واز دەهێنێت
ئەستێرەی سینەمایی سكۆتلەندی شۆن كۆنری رایگەیاند كەوا بە یەكجاری وازی لە كاری نواندن هێناوە و كاتی خۆی بۆ كاری دیكە تەرخان دەكات.
كۆنری تەمەن 80 ساڵ بە رۆژنامەی (ئەدنبرە ئیڤنینگ نیوز)ی راگەیاند باوەڕ ناكەم جارێكی تر كاری نواندن بكەمەوە، من زۆر یادگاری جوانم لەگەڵ نواندن هەیە، بەڵام ئەو رۆژانە كۆتاییان هات ولەمەودوا هەوڵ دەدەم یاری وەرزشی بكەم بەتایبەتی گۆڵف، هەروەها ئەم هاوینە هەستم دەكرد تەندروستیم تەواو نییە و پێویستم بە حەسانەوە هەیە.
Top