هۆكارى كه‌مى به‌رهه‌مى سینه‌مایى هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌ب له‌م وه‌رزه‌دا

هۆكارى كه‌مى به‌رهه‌مى سینه‌مایى هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌ب له‌م وه‌رزه‌دا
چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى عه‌ره‌ب ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌مساڵ به‌شدارى له‌ به‌رهه‌مى سینه‌مایى بكه‌ن و دوایان خست بۆ ساڵى داهاتوو یان كاتێكى نادیار ئه‌مه‌ش چه‌ند پرسیارێكى درووست كرد كه‌ ئایا ده‌ترسن له‌وه‌ى شكست بێنن یان له‌به‌ر هۆكارى تر.
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى بیست و پێنج ساڵه‌ نیازى به‌شداریكردنى هه‌یه‌ له‌فیلمێكى سینه‌ماییدا، كچه‌ هونه‌رمه‌ندى میسرِى ئه‌نغام ئه‌مساڵیش برِیاریدا به‌شدارى هیچ فیلمێك نه‌كات تاكاتێكى نادیار. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین داواكارى پێشكه‌ش كراوه‌ به‌لاَم هه‌موو جار سه‌ره‌تا رِه‌تى ناكاته‌وه‌ و دواتر له‌به‌ر هۆكارى جۆراوجۆر برِیارى به‌شدارى نه‌كردن ده‌دات. ئیهاب تۆفیق رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ بچێته‌ ناو دنیاى سینه‌ماوه‌ ئه‌ویش له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك شكست بێنێت وه‌ك هاورِىَ هونه‌رمه‌نده‌كانى له‌وانه‌ عامر مونیب، سامو زین، ئه‌حمه‌د فه‌همى، حه‌كیم و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى دیكه‌.

وا برِیار بوو به‌م زووانه‌ ئیهاب تۆفیق به‌شدارى فیلمێكى سینه‌مایى بكات به‌لاَم له‌دوا كاتدا په‌شیمان بووه‌وه‌ و هونه‌رمه‌ندێكى تر جێگاى گرته‌وه‌. ئه‌نغام و ئیهاب تۆفیق نیازیان هه‌یه‌ رۆلى پاڵه‌وانى فیلمى سینه‌مایى یان زنجیره‌ دراما ببینن، به‌لاَم هه‌ردووكیان ئه‌ترسن له‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو نه‌بن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى هونه‌ریان درووست بكات. نزیكه‌ى بیست ساڵ پێش ئێستا ئه‌ستێره‌ى میسرِى عه‌مرو دیاب له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌كته‌رێكى ناسراوى وه‌ك یوسرا و عومه‌ر شه‌ریف به‌شدارى له‌ فیلمێكدا كرد، دواتر بووه‌ پاڵه‌وانى سىَ فیلمى سینه‌مایى ، برِیارى دا له‌ سینه‌ما دوربكه‌وێته‌وه‌ و خۆى ته‌نها بۆ گۆرانى وتن ته‌رخان بكات ، دواى ئه‌وه‌ جارێكى دیكه‌ ئاماده‌یى خۆى پیشان دا بۆ دووباره‌ به‌شداریكردن له‌ كارلێكى سینه‌ماییدا، بۆیه‌ برِیاریدا رۆلى پاڵه‌وانى زنجیره‌ درامایه‌ك ببینێت كه‌ وا برِیار بوو ئه‌مساڵ له‌ مانگى رِه‌مه‌زان ته‌واو بێت به‌لاَم له‌به‌ر كێشه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كۆمپانیاى سپۆنسه‌ر زنجیره‌ دراماكه‌ دواخرا بۆ ساڵى داهاتوو. هه‌روه‌ها سه‌میره‌ سه‌عید دواى سى و پێنج ساڵ بیركردنه‌وه‌ و چاوه‌رِوانى كردن برِیاریدا به‌یه‌كجارى له‌بوارى سینه‌ما دوربكه‌وێته‌وه‌ و وتى ده‌مه‌وێـت ته‌نها گۆرانى بڵێم و وا هه‌ست ناكه‌م ببمه‌ ئه‌كته‌رێكى سه‌ركه‌وتوو. به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌كته‌رى كۆمیدى ناودار عادل ئیمام برِیاریدا له‌رِه‌مه‌زانى داهاتوو به‌شدارى له‌ زنجیره‌ درامایه‌ك بكات نه‌ك ئه‌مساڵ به‌بىَ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى رِوون بكاته‌وه‌.
Top