مادۆنا نەشتەرگەری دەستی دەكات بۆ شاردنەوەی پیری
بەپێی هەواڵەكان مادۆنای تەمەن 51 ساڵ بە نیازی ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەكی تایبەتە بە دەستەكانی بۆ ئەوەی جوانتر دەركەون و نیشانەكانی پیرییان پێوە نەمێنێت، هەروەها بەپێی سەرچاوە نزیكەكان لە مادۆنا: مادۆنا تا ئێستا بە هاوكاری فرێردرێك برانت كە پزیشكێكی پسپۆری جوانكارییە توانیویەتی گۆڕانكاری زۆر لە دەموچاوی خۆی بكات، كەچی دەستەكانی هەمیشە تەمەنە راستەقینەكەی بەدەر دەخەن، بەڵام فرێدرێك شلەیەكی تایبەتی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی مادۆنا بۆ دەستەكانی لەشێوەی دەرزی بەكاری بهێنێت تاكو وەك (داپیرە) دەرنەكەوێت.