رۆتانا و یاهو رێككەوتننامەیەك مۆر دەكەن

رۆتانا و یاهو رێككەوتننامەیەك مۆر دەكەن
كۆمپانیای یاهو رایگەیاند كە گەیشتۆتە رێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیای هونەری رۆتانا ئەویش لە رێگەی پەخشكردنی گۆرانی، كلیپ، فیلمی سینەمایی، ئاهەنگی هونەرمەندان و رادیۆی رۆتانا لە رێگەی تۆڕێكی ڤیدیۆیی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەكان.

ئەم رێككەوتنە لە بەرژەوەندی هەردوو كۆمپانیادایە، لەهەمان كاتیشدا بەشداربووانی ئینتەرنێت دەتوانن بەشێوەیەكی باشتر بەرهەمەكانی رۆتانا ببینن.
Top