هه‌ڤاڵ مه‌حمود: پێویسته هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان زیاتر هاوكاری ئێمه بكه‌ن
هه‌ڤاڵ ده‌ڵێ: هه‌موو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان ئه‌وانه‌ی ماون و ئه‌وانه‌ی له ژیان نه‌ماون به مامۆستای خۆمیان ده‌زانم، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ك وه‌ك پێویست له‌نێوانماندا نییه، هه‌رچه‌نده زۆر گوێ له به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان لێوه‌ربگرم، به‌ڵام موزیكژه‌نه‌كان زیاتر یارمه‌تیده‌ری گۆرانیبێژه لاوه‌كانن، بۆیه پێموایه ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌من و پێویسته زیاتر هاوكاری هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان بده‌ن، تا ئێستاش نازانم هۆكاری ئه‌مه چییه، چونكه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین شوێنی ئه‌وان بگرینه‌وه و ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌وان جێی ده‌هێڵن، ئێمه پرِی بكه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوكاری كردنی گۆرانیبێژه لاوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڤاڵ ده‌ڵێ: ئه‌وان هه‌ر كارێك پێشكه‌ش بكه‌ن به‌بێ دواكه‌وتن كاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌ڵام سیدی خۆم ته‌واو كردووه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی خۆم بووه، هه‌روه‌ها به‌رِێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی زۆر هاوكاری كردووم، دڵنیام به‌رِێز وه‌زیری رۆشنبیری ئه‌ویش درێغی ناكات له هاوكاریكردنی هونه‌رمه‌ندان به‌بێ جیاوازی ئه‌گه‌ر شته‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌رِێوه بچن، سه‌باره‌ت به كلیپه‌كانی خۆم (خه‌می دونیا) ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس و خودی د.نیاز لاجانی به سوپاسه‌وه یارمه‌تیداوم، له كلیپی دووه‌میش (نهێنییه‌كانم) له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌رِێزان ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆ بوو، هه‌ر سه‌باره‌ت به كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا كه‌ناڵه‌كانی ڤین و كۆره‌ك یاسایه‌كی تایبه‌ت په‌یرِه‌و ده‌كه‌ن و فلته‌رێكی باشیان داناوه بۆ دابه‌زاندنی گۆرانییه‌كان و چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه كه له خزمه‌تی هونه‌ر و جه‌ماوه‌ردایه، واته هه‌ر گۆرانییه‌ك هه‌بێت ئه‌وان نمایشی ناكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ئه‌م كاره‌ش هه‌نگاوێكی زۆر باشه. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای كاروانی هونه‌ری خۆمم و پێویستم به‌وه هه‌یه كه جه‌ماوه‌ر له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه بمناسن، به‌ڵام زۆریش پێمخۆشه ئه‌گه‌ر كلیپێكم شیاو نه‌بێت، نمایش نه‌كرێت تا به فلته‌رێكی زانستیدا نه‌رِوات، بۆ ئه‌وه‌ی منیش پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خۆم بكه‌م و خاڵه لاوازه‌كانی كلیپه‌كه‌م ده‌ست نیشان بكه‌م.
سه‌باره‌ت به شیعر و مۆسیقای گۆرانییه‌كانی و نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانییه گۆنه‌كانیش هه‌ڤاڵ ده‌ڵێ: نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانی هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان تاموچێژێكی نوێ به گۆرانییه‌كه ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌و تاموچێژه‌ی سه‌ره‌تای خۆی نییه، هه‌رچه‌نده خۆیشم به نیازم كارێكی ره‌سه‌نی هونه‌رمه‌ندێكی ره‌سه‌ن به‌شێوازێكی نوێ بڵێمه‌وه، ده‌مه‌وێ به خۆشحاڵییه‌وه بڵێم شاعیری به توانا و بلیمه‌ت كاك سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ و قه‌هار شێخانی زۆر هاوكاریم ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزم له‌گه‌ڵ كاك سه‌ركه‌وت هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تا رادده‌یه‌ك كاره‌كه‌م قورس بێت، چونكه ده‌بێ شتێك پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكه‌م له ئاست شیعره‌كانی سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ بێت، جگه له‌وه له هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تایبه‌تن به هونه‌ره‌وه راوێژ به كاك سه‌ركه‌وت ره‌سول ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت له كلیپه‌كانیش.
له كۆتاییدا هه‌ڤاڵ ده‌ڵێ: زۆر سوپاسی خاتوو بێریڤان سه‌رهه‌نگ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات یارمه‌تی گۆرانیبێژه لاوه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له كاری هونه‌ری و سارد نه‌بنه‌وه و زیاتر دڵسۆز بن بۆ كولتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها هیوادارم وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بكات و هه‌ر یه‌كێك به‌پێی ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌وه‌ی كه ده‌یكێشی له بواری هونه‌ریدا، نه‌ك یه‌كێك تاكه تراكێك پێشكه‌ش ده‌كات وه‌ك یه‌كێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن كه به‌رهه‌مێكی بلاوكردۆته‌وه، چونكه جیاوازییه‌كی زۆریان له‌نێواندا هه‌یه، هه‌روه‌ها هیوادارم سنوورێك بۆ دیارده‌ی كۆپی كردن دابنێن و دڵنیاشم وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت و خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كات و پاڵپشتی ئێمه‌ی گۆرانیبێژی لاویش ده‌بێت.