ئاڤان جه‌مال بۆ گوڵان: پێم باشه له‌سه‌ر ستایلى كلاسیك كارى هونه‌رى بكه‌م
هونه‌رمه‌ند ئاڤان جه‌مال ئێستا دانیشتووى شارى سلێمانییه‌و ماوه‌ى پانزه ساڵه سه‌رقاڵى كارى هونه‌رییه‌و نزیكه‌ى شه‌ش به‌رهه‌مى هونه‌رى هه‌یه، دوایه‌مین سیدى به‌ناوى بۆلاس بڵاو كرده‌وه، ئه‌م سیدیه چوار گۆرانى بادینانى و چوار گۆرانى سۆرانى تێدایه. خاوه‌نى كورِێكه به‌ناوى ئه‌له‌ند كه ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵه.
* یه‌كه‌م كارى هونه‌ریت له كه‌یه‌وه ده‌ستپێكرد؟
- سه‌ره‌تاى كاره‌كانم له ساڵى 1995 به گۆرانى حه‌ریره ده‌ستپێكرد.
* سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ی كه شێوه‌كاریت ته‌واو كردووه، به‌ڵام هونه‌رى گۆرانی گوتنت هه‌ڵبژارد، ئه‌وه هۆیه‌كه‌ى چى بوو؟
- هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حه‌زم له كارى هونه‌رى موزیك و نیگاركێشى بووه و له چالاكییه‌كانى قوتابخانه‌دا له هه‌رسێ بوارى شانۆ و مۆسیقا و نیگاركێشیدا كارم كردووه، دواتر كه رۆیشتمه په‌یمانگا به‌شى شێوه‌كاریم هه‌ڵبژارد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیوا و حه‌زى مناڵیم بوو، پێمخۆشبوو له‌م بواره‌دا بخوێنم. به‌ڵام هه‌ر له په‌یمانگا و له‌رِێى مامۆستاكانمه‌وه هه‌وڵمدا له‌بوارى گۆرانى گوتنیشدا خزمه‌ت به هونه‌رى گۆرانى بكه‌م. به‌ڵام له بوارى نیگاركێشییه‌وه زیاد له بیست و دوو پێشانگاى هاوبه‌شم كردووه‌ته‌وه و پێشانگایه‌كی تایبه‌تم به هونه‌رى منداڵان كرووه‌ته‌وه.
* به‌رهه‌مى كلیپ و گۆرانیت زۆر نییه، ئه‌مه هۆیه‌كه‌ى چییه؟
- له راستیدا حه‌زده‌كه‌م كاره‌كانم ده‌گمه‌ن و به‌پێز بن، بۆیه به‌رهه‌مم كه‌مه و هیوادارم ئه‌و مه‌به‌سته‌م پێكابىَ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێموایه كارێكى ده‌گمه‌ن و شاز له ده‌یان كارى كرچ و كاڵ به‌نرختره.
* ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ستت كردبا به كارى هونه‌رى، له‌سه‌ر چ ستایلێك گۆرانیت ده‌گوت؟
- زۆر حه‌زم له كارى هونه‌رى كلاسیك و ره‌سه‌نى كوردییه كه به‌رِاستى ماناى ره‌سه‌نایه‌تى كوردى بدات و زۆرم حه‌ز لێیه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه مۆسیقایانه كار بكه‌م كه له‌سه‌ر ستایلى كلاسیك كار ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش زۆر دڵخۆشم كه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامم.
* ئه‌گه‌ر ئاوازدانه‌رێك له‌سه‌ر ستایلى مۆسیقاى عه‌ره‌بى ئاوازێكت پۆ پێشنیار بكات، ئاماده‌یى ئه‌وه‌ت تێدا هه‌یه كه گۆرانى بۆ بڵێی؟
- له راستیدا كارى ئه‌لبومى "بۆ لاس" ئه‌و جۆره ستایله‌ى تیادایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میلۆدییه‌كى جوان و رێك‌وپێك هه‌بێت، ئاماده‌م به‌و ستایله گۆرانى بڵێم.
* ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێكى راگه‌یاندن پێشنیارى كارى بێژه‌ریتان لێبكات قبووڵى ده‌كه‌ن؟
- نه‌خێر ئاماده نیم كارى بێژه‌رى بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نامه‌وىَ وه‌ك بێژه‌ر له شاشه ده‌ربكه‌وم و پێشنیاریشم پێدراوه كه پرۆگرامێكى هونه‌رى پێشكه‌ش بكه‌م، به‌ڵام قبووڵم نه‌كردووه.
* له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكى چه‌ند به‌رهه‌مێكى هاوبه‌شتان پێشكه‌ش كردووه، ئایا به نیازن له داهاتووشدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه كارى هاوبه‌شتان هه‌بێت؟
-مامۆستا حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكى مامۆستاى منه‌و هه‌میشه وه‌ك برایه‌ك له‌پشتى منه. ده‌نگێكى ره‌سه‌نى خۆشى هه‌یه. شه‌رت نیه ئێمه هه‌میشه كارى هاوبه‌ش پێكه‌وه بكه‌ین، كۆنسێرته‌كه‌مان جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى جیاواز و ئاستى جیاواز بوو. پێمان خۆشه كارى تازه پێكه‌وه بكه‌ینه‌وه به‌شێوازێكى جوانتروو به‌پێزترو له‌سه‌ر هه‌مان ستایل كار بكه‌ین، به‌ڵام پێویستمان به كات هه‌یه بۆ خۆ ئاماده‌كردنى ئه‌و كاره هاوبه‌شه‌مان. به‌نیسبه‌ت هاوبه‌شى كردنى كارى هونه‌ریم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى تر بیرم لێنه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ دوارِۆژ به‌جێده‌هێڵین.
* بۆخۆت تێكسته‌كانت ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت؟
- سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى تێكسته‌كانم به‌پێى ئه‌و میلۆدیه‌ى كه ئاوازدانه‌ره‌كه بۆى داناوم، تێكسته‌كه‌شى بۆ ئاماده‌ده‌كردم، به‌ڵام ئێستا بۆخۆم به‌دواى تێكستى جوان‌دا ده‌گه‌رِێم، هه‌روه‌ها مامۆستا ساڵح بێچار هاوكارى كردووم و به‌تایبه‌تى له‌سیدیه تازه‌كه‌مدا هه‌روه‌ها به‌رِێز مامۆستا ئیسماعیل خورماڵى په‌یمان وایه كارى جوانم بۆ بكات و پێكه‌وه كار بكه‌ین، زۆرم پێخۆشه تێكستى دكتۆر فه‌ره‌یدون به‌رزنجى به‌گۆرانى بكه‌م، زۆربه‌ى تێكسته‌كانى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د له‌پێشدا كردومن به‌گۆرانى، به‌تایبه‌تى بۆ سیدى یه‌كه‌مم.
* چۆن پێناسه‌ى ره‌سه‌نایه‌تى ده‌كه‌یت؟
- له‌رِاستیدا هه‌موو میلله‌تێك به كولتوور و هونه‌رى ره‌سه‌نى خۆیه‌وه ده‌ناسرێت و به‌و كولتووره‌وه شانازى ده‌كات، وه‌ك ده‌زانین كوردیش یه‌كێكه له‌و میلله‌تانه‌ى كه‌خاوه‌ن ئه‌زموونێكى باش و كولتوورى خۆیه‌تى له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان، میلۆدى و په‌یڤ و شیعر و دراما‌و چه‌ندین هونه‌رى ترین هه‌ر ئه‌وه‌شه تائێستا له‌سه‌ر ئه‌و ستایله ره‌سه‌نه ماوینه‌وه له‌كاركردندا.
* هۆكاری چییه هه‌ندێك جار هونه‌رمه‌ندان گله‌یى له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن له‌كاتى دابه‌زاندنى دیمانه‌كانیاندا؟
- وه‌ك خۆم بۆ دیمانه‌ى رۆژنامه به تۆماركردنى ده‌نگى دیمانه ناكه‌م، چونكه به جۆرێكى تر ئه‌و دیمانه‌یه لێكده‌درێته‌وه و دایده‌به‌زێنن، بۆ نموونه له‌دیمانه‌یه‌كى رابردوودا قسه‌یه‌كم كردبوو. به رۆژنامه‌نووسه‌كه‌م وت ئه‌و قسه‌یه دانه‌به‌زێنىَ، به‌ڵام دوایى دایبه‌زاندبوو، ئه‌وه بۆ من زۆر ناخۆش بوو.
* ژیانى هاوسه‌ریت پێكهێناوه؟
- له‌ساڵى 2000وه ژیانى هاوسه‌رێتیم پێكهێناوه، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم هاوسه‌ره‌كه‌م هانده‌رمه بۆ كارى هونه‌رى ناتاونم هیچ هه‌نگاوێك به‌بىَ ئه‌و بنێم.