نه‌بیله‌ به‌م ته‌مه‌نه‌ش ئاماده‌یه‌ بۆ هاوسه‌رگیری

نه‌بیله‌ به‌م ته‌مه‌نه‌ش ئاماده‌یه‌ بۆ هاوسه‌رگیری
خانمه‌ ئه‌كته‌ری میسری نه‌بیله‌ ده‌ڵێت: خۆم له‌ خۆشه‌ویستی بێبه‌شكردووه‌، چونكه‌ له‌ ئازار و ئاكامه‌كانی ده‌ترسێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێستاش ئاماده‌م ژیانی هاوسه‌رێتی پێكبهێنم و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ست پێبكه‌م، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ مه‌رجم بۆ خۆم داناوه‌ كه‌ ده‌بێ به‌ عه‌قڵ هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ڵبژێرم، چونكه‌ ئێستا له‌ ته‌مه‌نێكم كه‌ به‌رگه‌ی سه‌رنه‌كه‌وت ناگرم.

نه‌بیله‌ له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (نجم الیوم) له‌ كه‌ناڵی نایل سینه‌مادا وتی: زۆر ئازارم چه‌شت تا گه‌یشتمه‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا و وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی ئێستا له‌ چاوتروكانێكدا نه‌بوومه‌ته‌ ئه‌ستێره‌، زۆر جار قوتابخانه‌م جێهێشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچم بۆ سینه‌ما، كه‌چی ئێستا هیچ پێوه‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتن نییه‌، ئه‌كته‌ر هه‌یه‌ به‌ یه‌ك فیلم ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگ.
Top