دوای چه‌ندین ساڵ بێده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌د به‌ به‌رهه‌مێكی نوێوه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌

دوای چه‌ندین ساڵ بێده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌د به‌ به‌رهه‌مێكی نوێوه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌
دوای 7 ساڵ بێده‌‌نگی برِیار زیاد ئه‌‌سعه‌‌د گۆرانیبێژی ناسراوی كورد،ئه‌‌لبوومی نوێی خۆی بڵاوده‌‌كاته‌‌وه‌‌، كه‌ له‌ هه‌شت تراك پێكدێت، هه‌روه‌ها بۆ سازكردنی چه‌‌ند ئاهه‌‌نگێكیش و دوای تێپه‌‌رِبوونی 17 ساڵ ده‌‌گه‌‌رِێته‌‌وه‌‌ كوردستان و به‌ جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی ده‌نگی خۆی شاد ده‌بێت.

ئێواره‌‌ی دوێنێ شه‌‌ممه‌‌، له‌‌ هۆڵی "چۆپی" له‌‌ هوتێلی چوارچرا له‌‌ هه‌‌ولێر، حه‌‌سه‌‌ن غه‌‌فور نوێنه‌‌ری هه‌‌ردوو كۆمپانیای "بلو پرۆده‌‌كشه‌‌ن" و "میڤژن" له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووس عه‌‌بدولغه‌‌فار عه‌‌بدوڵڵا وه‌ به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند كه‌‌ ئه‌‌و دوو كۆمپانیایه‌‌ ئه‌‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌لبوومی نوێی زیاد ئه‌‌سعه‌‌د گرتۆته‌‌ ئه‌‌ستۆی خۆیان.

حه‌سه‌ن غه‌فور هه‌روه‌ها گووتی "برِیاروایه‌‌ ئه‌‌و ئه‌‌لبوومه‌‌ له‌‌ هه‌‌شت تراكی گۆرانی كه‌‌متر نه‌‌بێت و ره‌‌نگه‌‌ زیاتر بێت، تێكرِای تێكست و ئاوازه‌‌كانی له‌‌ لایه‌‌ن هونه‌‌رمه‌‌ند خۆی ئاماده‌‌ كراون و ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو جیاوازتر ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌ به‌های گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیاكه‌ و زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ زیاد ئه‌سعه‌د خۆی داوای كردووه‌ نرخی سیدییه‌كه‌ی له‌ بازارِ گرانتر نه‌بێت له‌ سیدی هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كرێت له‌نێوانیان.
سه‌باره‌ت به‌ كلیپیش حه‌سه‌ن غه‌فور گوتی: له‌ گرێبه‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د باس له‌ كلیپ نه‌كراوه‌، به‌ڵام بێگومان كه‌ زیاد بگه‌رِێته‌وه‌ كوردستان كلیپ ده‌كات و من خۆیشم یارمه‌تی ده‌ده‌م له‌م بواره‌دا.

ئه‌‌وه‌‌شی ئاشكرا كه‌‌ له‌‌ رێگه‌‌ی ئه‌‌و دوو كۆمپانیایه‌‌وه‌‌، زیاد ئه‌‌سعه‌‌د به‌‌ سه‌‌ردانێك ده‌‌گه‌‌رِێته‌‌وه‌‌ كوردستان و برِیار وایه‌‌ چه‌‌ند ئاهه‌‌نگێك له‌‌ كوردستان سازبكات و گوتیشی ره‌نگه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی و هاتنه‌وه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د هاوكات بێت.

ه‌ر له‌‌و كۆنگره‌‌ رۆژنامه‌‌وانییه‌‌دا، زیادر ئه‌‌سعه‌‌د له‌‌ رێگه‌‌ی په‌‌یوه‌‌ندی ته‌‌له‌‌فۆنییه‌‌وه‌‌ په‌‌یامی خۆی له‌‌ باره‌‌ی بڵاوكردنه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌لبوومه‌‌ نوێیه‌‌كه‌‌ی به‌‌ناوی "سكاڵا" پێشكه‌‌ش كرد، تیایدا باسی له‌‌ كاره‌‌كانی ئه‌‌لبوومه‌‌كه‌‌ی كرد و دڵخۆشی خۆشی نیشاندا به‌‌و سه‌‌ردانه‌‌ی بۆ كوردستان بۆ ئه‌‌وه‌‌ی له‌‌ نزیكه‌‌وه‌‌ جه‌‌ماوه‌‌ركه‌‌ی ببینیت.
Top