شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی تایوانی به‌ده‌ستهێنا

شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی تایوانی به‌ده‌ستهێنا
سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به‌ فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" KICK OFF به‌ هۆی چیرۆكی مرۆڤانه‌ و ده‌رهێنانی به‌هێزه‌وه‌، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی پێشبڕكێی 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تایپه‌"ی تایوان به‌ده‌ستهێنا.
به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له‌ شاری هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ به‌شی پێشبڕكێی جیهانی به‌هره‌كانی نوێ New Talent Competition له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تایپه‌" Taipei نمایشكرا، له‌گه‌ڵ 11 فیلمی سینه‌مایی دیكه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، دانیمارك، فینله‌ندا، كۆریای باشوور، تایوان، جۆریا، ئوستوراڵیا، ئیرله‌ندا، ئه‌ڵمانیا، نیوزله‌ندا و ئیسرائیل بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ گرینگه‌ له‌ ركابه‌ریدا بوو، ئه‌م 12 فیلمه‌ له‌ كۆی 210 فیلمی سینه‌مایی ناردراو بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ هه‌ڵبژێردرابوون.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تایپه‌" له‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سینه‌ما پێكهاتبوون، له‌وانه‌: "كیم دۆنگ هوو" وه‌زیری پێشووی رۆشنبیری وڵاتی كۆریای باشوور و سه‌رۆكی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پووسان، "ئیسائۆ یۆكیسادا" ده‌رهێنه‌ری به‌ ناوبانگی ژاپۆنی، "جۆسی ویلكه‌ر" ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری
فیلمی "شوێنیێك بۆ یاری" له‌ دوو سانسی جیاوازدا رۆژی سێشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یران له‌ هۆڵی "تایپه‌ ژونگشان" و كاتژمێر 20/7ی ئێوارێ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1ی ژوئیه‌ له‌ "سینگ كۆنگ سینپلێكس" له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تایپه‌" له‌ تایوان نمایشكرا.
Top