لیۆناردۆ شانازی به‌ ئه‌ڵمانی بوونی خۆیه‌وه‌ ده‌كات

لیۆناردۆ شانازی به‌ ئه‌ڵمانی بوونی خۆیه‌وه‌ ده‌كات
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هۆڵیۆد لیۆناردۆ دیكابریۆ رایگه‌یاند كه‌وا شانازی به‌وه‌ ده‌كات ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌ڵمانییه‌، لیۆناردۆ كه‌ رۆڵی (جاك)ی بینی له‌ فیلمی (تایتانیك) رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و زۆر سیفه‌تی تایبه‌ت به‌ كه‌سایه‌تی خۆی له‌ هێلینای داپیرییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌.
لیۆناردۆ له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری (گلامۆ)دا گوتی: دایك داپیرم فێریان كردم چۆن راستگۆ بم و راشكاوانه‌ قسه‌ بكه‌م بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌مه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌كانم پێشتر زیانیان بۆ من ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی بۆ كه‌سانی تر هه‌یانبێت، پێم وایه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ له‌ نێو ئه‌ڵمانیه‌كاندا بووه‌ته‌ نه‌ریت بۆیه‌ منیش هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌میشه‌ بیانپارێزم.
Top