فیلمە نوێیەكەی رۆبی بە كەڵكی نمایش كردن نایەت
سەبارەت بەوەی بۆچی سەرەتا لە فیستیڤاڵەكاندا نمایش دەكرێت، خالد حەجەر رایگەیاند كە ئەم فیلمە تایبەتمەندی خۆی هەیە و لە ئاستی فیلمە سیریەسەكانە هەر ئەمەش وایكرد بیر لەوە بكەینەوە سەرەتا پاڵپشتی دەرەكی بۆ فیلمەكە پەیدا بكەین، چونكە بابەتی فیلمەكە زۆر زەحمەتە لەرووی بەرهەمهێنانییەوە بۆیەش لە زۆر فیستیڤاڵ گەڕاین لەوانەش (كان و سانداس) تا توانیمان پاڵپشتی فەرەنسای بۆ پەیدا بكەین.
حەجەر ئەوە تۆمەتانەی رەتكردەوە كە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەربارەی فیلمەكە بڵاویان كردبۆوە وگوتی: هیچ دیمەنێكی سێكسی تێدا نییە كە بینەر نەتوانێت لە ماڵەوە سەیری نەكات، فیلمەكە باس لە كەبتی سێكسی دەكات كە زۆر لە كچانی میسری و عەرەب پێوەی دەناڵێنن بۆیە زۆر زەحمەتە بە ئاسانی تەقەبول بكرێت.