مه‌یسه‌م واز له‌تاوانه‌كانی ده‌هێنێت

مه‌یسه‌م واز له‌تاوانه‌كانی ده‌هێنێت
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی لە دیمانەیەكدا رایگەیاند كەوا ئێستا خۆی بە بڕوادار دادەنێت و رووی لە خوا كردووە بۆیە ئێستا هەست بە حەسانەوەیەكی دەروونی زۆر دەكات، هەرچەندە پێشتر هەڵەی زۆرم كردووە، بەڵام ئەو هەڵانەش بە ئیرادەی خۆم بوون و ئەو كات ئامانجێكی تایبەتی لە پشت بوو. مەیسەم هەروەها دانی بە راستیەك نا ئەویش ئەوەیە كە دوای جیابوونەوەی لە رۆجیه عەقیلی هاوسەری هەستی بە ترس و دوو دڵییەكی زۆر دەكرد و زۆریش ماندوو بوو، بۆیە رووی لە چەند فاڵچییەك كرد بۆ ئەوەی ئارامی دڵ و دەروونی بۆ فەراهەم بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی سێ ساڵ وابەستەی ئەم فاڵچیانە بوو تەنانەت من هۆگری قسەكانیان بووم و هیوایەكی زۆرم پێیان هەبوو، بەڵام ئەوان ئێش و ئازار و خەمەكانی منیان زیاتر كرد و دەركەوت كە ئەو هیوایانەی پشتیان پێ بەست بوو هەمووی بەتاڵ بوو و ئەوەی فاڵچییەكان بۆیان دەگوت هەمووی درۆ بوو، چونكە تەنیا خوا دەزانی لە داهاتوودا چی روودەدات و ئەگەر ئێمە بمانزانیایە چی روودەدات ئەوا دونیا بەشێوەیەكی دیكە دەبوو.

مەیسەم هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە ئێستا پەشیمان بووەتەوە لەو هەڵە گەورەیەی كردبووی و هیوای خواست خوای گەورە لێی خۆش بێت بۆ ئەو هەڵەیە.
Top