لە چین هەڵمەتێك دژی پەیكەرە خراپەكانی ماو
ئاژانسی هەواڵی شینجوا رایگەیاند هەندێك لەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەی (شاوشان) یان كردووە لە هەرێمی هینان شوێنی لەدایكبوونی ماو گلەییان كردووە كە هەندێكی لەو پەیكەرانەی كڕیویانە وەك پێویست نییە و كوالیتی زۆر خراپە، شینخوا لەسەر زاری بەرپرسێكی ناوچەكە رایگەیاند: فرۆشتنی ئەم جۆرە پەیكەرانە كاریگەرییەكی خراپی دەبێت لەسەر جولەی گەشتیاری لە هەرێمەكەیان، چونكە ساڵانە داهاتی پەیكەرەكان دەگاتە زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلار، لە هەمان كاتدا هەستی بیانییەكانیش بەرامبەر كەسێكی وەك ماوتسی تۆنگ دەگۆڕێت، بۆیە بڕیارمانداوە لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە ئەو پەیكەرانەی كوالیتیان وەك پێویست نەبێت ئەوا تێكدەدرێن.