نەجوا كەرەم: بەرازیل دەبێتە پاڵەوانی مۆندیال

نەجوا كەرەم: بەرازیل دەبێتە پاڵەوانی مۆندیال
خانمە هونەرمەندی لوبنانی نەجوا كەرەم دەربارەی یارییەكانی مۆندیال كە ئێستا لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا بەڕێوە دەچێت گوتی: بە بڕوای من بەرازیل دەبێتە پاڵەوانی مۆندیال، چونكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.

نەجوا كەرەم هەروەها رایگەیاند كە هۆڵێكی سینەمای گەورەی لە ماڵی خۆیدا ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەی و هاوڕێكانی سەیری یارییەكان بكەن، دەربارەی نوێترین ئەلبومی خۆیشی نەجوا رایگەیاند یەكسەر دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی مۆندیال ئەلبوومەكەم بڵاودەكەمەوە، چونكە ئێستا بەشێكی زۆری خەڵك بەتایبەتی لاوەكان بە سەیركردنی یارییەكانی مۆندیالەوە خەریكن.
Top