پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دۆڵی گورگه‌كان سه‌ردانی پارێزگای به‌سرِه‌ ده‌كات

پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دۆڵی گورگه‌كان سه‌ردانی پارێزگای به‌سرِه‌ ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

دوێنێ هه‌ینی له‌ پارێزگای به‌سرِه‌ پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ به‌شداری 200 كۆمپانیای بیانی كه‌ زۆربه‌یان توركی بوون كرایه‌وه‌.

كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ په‌یداكردنی ره‌واجی كه‌ل و په‌له‌ بازرگانییه‌كانیان پشتیان به‌ پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دوڵی گورگه‌كان جۆركان ئۆیجۆن به‌ست.

ئه‌مه‌و له‌ میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ كه‌ كونسوڵی توركیا له‌ به‌سرِه‌ عه‌لی ره‌زا ئۆزجۆ به‌شداربوو، جه‌ماوه‌رێكی زۆر بوتایبه‌ت توێژی گه‌نج و لاوان به‌گورِوتینه‌وه‌ به‌شداریان له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ كرد به‌ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و دروست بوونی پاڵه‌ په‌ستۆ ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی پێشانگاكه‌ تێكشكاو به‌شداربووان به‌گورِو تینه‌وه‌ خۆیان له‌ پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دۆڵی گورگه‌كان نزیك كرده‌وه‌و له‌لای خۆشیانه‌وه‌ پیاوانی پۆلیس و ئاسایش ناچاربوون خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ئۆیجۆن دووربخه‌نه‌وه‌.

دواتر له‌ وتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا بۆ كه‌ل و په‌له‌ توركییه‌كان ئۆیجۆن پشتگیری خۆی بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌و داوای له‌ به‌شداربووان كرد شان به‌شانی ئه‌و ره‌واج بۆ كه‌ل و په‌لی كۆمپانیا توركییه‌كان په‌یدابكه‌ن و ببنه‌ كرِیاری باشی ئه‌و كه‌ل و په‌له‌ توركییه‌كان.
Top