مامۆستای هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: هه‌بووه ده‌وروخولی داوم، به‌ڵام من نه‌مزانیوه مه‌به‌ستیان چییه، چونكه خۆشه‌ویستیم له گه‌ڵ كهمانهكهم بوو
دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه ئێستاش مامۆستا ئه‌نوه‌ر به‌رده‌وامه له خه‌بات بۆ پێشخستنی هونه‌ری كوردی، بۆیه به پێویستمان زانی له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به ژیانی خۆی ئاراسته بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی باس له كێشه و ئاریشه‌كانی ئێستای هونه‌ری كوردی بكه‌ین.
* یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر وه‌ك مۆسقییهك چوویته سه‌ر شانۆ؟
- ساڵی 1961 بوو له ئاهه‌نگی مامۆستایان و باوكان، به‌ڵام شانۆ نه‌بوو ئه‌و كاته له ناو قوتابخانه‌دا بوو ، به‌ڵام ساڵی 1966 له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی شانۆیه‌كمان دروست كرد‌و ئاهه‌نگێكمان بۆ نه‌خۆشه‌كان گێرا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو.
* كه‌ی بووی به خاوه‌نی یه‌كه‌م ئامێری مۆسیقی و چی‌بوو ؟
- یه‌كه‌م جار ئامێرێكی عوودم كرِی به 3 دینار‌و نیوی ئه‌و كاته, شكابوو چاكم كرده‌وه زۆر دڵم پێی خۆش بوو ئه‌وه ساڵی 1962 بوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش خۆم ئامێرێكی جونبوشم بۆ خۆم دروستكردبوو به توانای ئه‌و سه‌رده‌مه‌م .... بۆ په‌نجه جووڵان له‌سه‌ری تا بیرم نه‌چێته‌وه..دوای ئه‌وه كهمانێكیان بۆ كرِیم له ماڵه‌وه دیاری ده‌رچوونم به یه‌كه‌م....
* ده‌ست كه‌وتنی ئامێرێكی مۆسیقی ئه‌و كات، چ هه‌ستێكی له‌لا دروستكردی؟
كه بوومه خاوه‌نی ئامێری مۆسیقا وام ده‌زانی جوانی دنیا هه‌مووی لای من كۆبووه‌ته‌وه و ده‌وری داوم له گه‌ڵ ئه‌و جوانیانه ده‌ژیام له خه‌ونێكی سه‌یردا بووم.
* ئه‌و كات له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا گۆرانی گوتن شتێكی ویستراو نه‌بوو وه‌ك مۆسیقییه‌ك هه‌ڵوێستی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی تۆ چۆن پێشوازی لێكرا؟
هه‌ستم نه‌كردووه رۆژێك له رۆژان رێگریهكم لێكرابێت چ له ماڵه‌وه چ له ناو كۆمه‌ڵدا هه‌میشه هانیان داوم و دهستخۆشكهریم لێكراوه به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه دهستیانگرتووم و به‌رێی راستا منیان ئاراسته كردووه‌و جوانی ژیانیان پیشانداوم ،بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت كه‌سانێك هه‌ن كه به‌و شێوازه‌وه ناچن به پیر ئه‌م جۆره كارانه‌وه له هه‌موو بارودۆخێكدا ره‌نگه هۆكهیشی ئه‌وه بێ كه رۆڵی هونه‌ر به ئه‌ركی خۆی وه‌ك پێویست تێنه‌گه‌شتبن و ئه‌و شته خوارو خێچانهیان دیوه كه له‌و رێگه‌وه به‌رچاویان كه‌وتووه ..... خه‌ڵی ئه‌م شاره به تایبه‌تی و كوردستان به گشتی دۆستی هونه‌رن وهونهرمهندیان خۆشویستووه و هه‌میشه ده‌ستی رێزیان لێناون.
* یه‌كه‌م خه‌ڵات و دیاری كه وه‌رتگرتبێت له‌بواری مۆسیقا كه‌ی بوو ؟
له قوتابخانه‌ی ماموَستایان بوو كه به چالاكترین قوتابی هه‌ڵیان بژاردم له هه‌موو روویه‌كه‌وه ...له مۆسیقا له شێوه‌كاری ...له وه‌رزش..دواتر له وانهكانما كه یه‌كه‌م بووم....كه هاتمه ژیانی پراكتیكیه‌وه به‌رده‌وام رێزم لێنراوه تا ئێسته‌ش
* خۆشه‌ویستی تۆ بۆ مۆسیقا چۆن وه‌سف ده‌كه‌ی؟
وه‌ك خۆشه‌ویستیم بۆ جوانیه‌كانی ژیان دیته به‌رچاوم... له هه‌موو رووه‌كانییه‌وه, چونكه مۆسیقا جوانبهخشه به ناخ و ده‌روونه‌كان و دروستی ژیانی لێوه دیار ده‌بینم.
* مامۆستا تۆ وه‌ك مرۆڤێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ دیاری، له‌ژیانی منداڵی و گه‌نجێتیدا چۆن بووی؟
- من به مرۆڤێكی ههڵسورِێنهر له ناو هاوه‌ڵه‌كانما ناسراوم هه‌موو كاتم بریتی بوو له خوَشهویستی بۆ مۆسیقا وكۆكردنه‌وه‌ی براده‌ران بۆ پرۆڤه و ئاماده‌كردنی به‌رنامه بۆ تۆماركردن و ئاهه‌نگه‌كان...من بزێوێكی هونه‌ری بووم...ئاماده بووم 8 سه‌عات به‌دیار دێرِێك نوَتهوه دانیشم بێ ئه‌وه‌ی تاقه‌تم بچێت...كه ئه‌و سه‌رده‌مه هونه‌رمه‌ندی میسری خوالێخۆشبوو ئوم كه‌لسوم ئاهه‌نگی تازه‌ی ده‌كرد به‌دیار رادیۆیه‌كه‌وه تا سه‌عات 4-5 ی به‌یانی داده‌نیشتم و تۆمارم ده‌كرد بۆ به‌یانی نۆتهكهیم ده‌نووسیه‌وه و به‌یانی له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم لێمان ئه‌دا، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه به ئاسانی نۆته‌مان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
* خۆشه‌ویستی شتێكه كه زه‌حمه‌ته هیچ مرۆڤێك به‌و قۆناغه‌دا تێپهرِ نه‌بووبێت، تۆ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا چۆن بووی؟
-هه‌موو ژیانم له گه‌ڵ مۆسیقادا بووه, هه‌بووه ده‌ورو خولی داوم، به‌ڵام من نه‌مزانیوه مه‌به‌ستیان چییه، چونكه خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ كهمانهكهم بوو.. ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئێمه فێربوونی مۆسیقا زۆر زه‌حمه‌ت بوو هه‌موو ئاواتم له ژیاندا ئه‌وه بوو ده‌موت تۆ بڵێیت فێربم چونكه فێر بوون كارێكی ئاسان نه‌بوو له هه‌موو روویه‌كه‌وه...به‌ڵام هه‌وڵ و شه‌ونخوونی و كۆڵنه‌دان گه‌یاندمیه ئێستا
* مامۆستا ئه‌وه‌ی سه‌یرت بكات هه‌ست به چوست و چالاكییه‌كی زۆر ده‌كات، هۆی ئه‌م چوستییه بۆچی دهگهرِێتهوه؟
- هه‌ركه‌س برِوای به خۆی هه‌بێت ده‌توانێت ئیشی باش بكات و به‌رده‌وام بێت ..له‌گه‌ڵ بایه‌خدان به دانانی به‌رنامه‌ی مانگانه‌و هه‌فتانه‌و رۆژانه‌ی كه‌چی ده‌كات و چۆن كاره‌كانی راپه‌رێنێت، ژیان بهردهوامیهو تا ئه‌و ساته‌ی رۆح له گیانمانا نامێنێت ئه‌و كاته‌ش به‌رهه‌مه‌كان به‌رده‌وامیمان پێده‌به‌خشن...دڵسۆزی و هه‌ست به به‌رپرسیاری وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆ خاك و نه‌ته‌وه خاڵێكی گرنگه بۆ به‌رده‌وامی ..به تایبه‌ت گه‌ر زه‌مینه‌ی بۆ خۆشبكرێت ئه‌وا شاكاری به‌دواوه ده‌بێت....پاش ئه‌وه یه‌كتر قبوڵكردن زۆر مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه بۆبه‌رده‌وامی گه‌ر وانه‌بێت له یه‌ك ده‌ترازێین و هه‌رچه‌نده‌ش هیلاك بین هیچ به هیچ ناكه‌ین..هونه‌ر پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نییه پیرو لاو پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه ..من به‌م بیركردنه‌وانه تا ئێستا به‌رده‌وام بووم گه‌رچی زۆرجار پهیكوڵیان له رێگاما داناوه، به‌ڵام خۆم زۆر به گه‌وره‌تر زانیوه له‌و ئاستانه.
*مامۆستا رۆژانه چه‌ند كاتژمێر له به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت به‌سه‌ر ده‌به‌ی؟
-به رۆژ من لاپتۆپێكم پێیه هه‌میشه كراوه‌یه و به ئینته‌رنێته‌وه‌یه هه‌ركات بمه‌وێت ده‌یكه‌مه‌وه و چیم پێویست بێت وه‌ری ده‌گرم كه دێشمه ماڵه‌وه دیسك تۆپه‌كه‌م كراوه‌یه به‌رده‌وام به ده‌م ئیشوكاری خۆمه‌وه.
* ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی زیاتر به‌سه‌ریان ده‌كه‌یته‌وه چین؟
ماڵپه‌ری هونه‌رین بۆ وه‌رگرتنی نۆته‌و زانسته مۆسیقاییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ماڵپه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی كه زانیاری پێویستیان لێوه وه‌رده‌گرم.
* رۆژانه چه‌ند كاتژمێر وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ی؟
- ئێستا كه‌م چونكه بارودۆخی ته‌ندروستیم رێگه‌م نادات ئه‌گه‌ر چی له ماڵه‌وه هه‌ندێك پێداویستی وه‌رزشیم هه‌یه،به‌ڵام زۆر حه‌زم له رۆشتنه.
*دوایین هه‌واڵی هونه‌ری تۆ چین له‌گه‌ڵ گرووپی كیژانی سلێمانی و ئۆركێسترای سلێمانی؟
- له‌گه‌ڵ گرووپی كیژاندا به‌م زووانه به ته‌مای كۆنسێرتێكین له شاری دهۆك..له گه‌ڵ هه‌ندێك پرۆژه‌ی تر له كاتی خۆیدا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه..له گه‌ڵ ئۆركێسترای سلێمانیش دوای ئه‌م مانگه وه‌رزی تازه‌مان ده‌ست پیّدهكات.. هه‌ر وه‌ها به ته‌مام كارێكی كۆراڵم هه‌یه تازه‌ی بكه‌مه‌وه به توانای ئهمرِۆ كه له شیعری شاعیری گه‌وره‌ی خوالێخۆشبوو شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داغییه...كاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 25 ده‌قیقه‌یه .ئه‌مه‌و جگه له چه‌ندین ئاوازی تازه بۆ گرووپی كیژانی سلێمانی..
یه‌كه‌م جار ئامێرێكی عوودم كرِی به 3 دینار‌و نیوی ئه‌و كاته, شكابوو چاكم كرده‌وه زۆر دڵم پێی‌خۆش بوو ئه‌وه ساڵی 1962 بوو
به مرۆڤێكی ههڵسورِێنهر له ناو هاوه‌ڵه‌كانما ناسراوم هه‌موو كاتم بریتی بوو له خوشه‌ویستی بۆ مۆسیقا
هونه‌ر پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نییه پیرو لاو پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه
به رۆژ من لاپتۆپێكم پێیه هه‌میشه كراوه‌یه و به ئینته‌رنێته‌وه‌یه هه‌ركات بمه‌وێت ده‌یكه‌مه‌وه