ئه‌لین خه‌له‌ف: كه‌سێك هونه‌رمه‌ند بێت هه‌موو كاتێك ده‌توانێت هونه‌رێكی پاك پێشكه‌ش بكات
* جه‌ماوه‌ر به گله‌ییه‌وه له دواكه‌وتنت ده‌پرسن، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
- به‌ر له هه‌موو شتێك رێز و ته‌قدیرم بۆ جه‌ماوه‌ری خۆم هه‌یه، ئه‌م لێپرسینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به گه‌وره‌ترین برِوانامه داده‌نێم، به‌ڵام دوا نه‌كه‌تووم ره‌نگه وه‌ك پێویست له ماوه‌ی رابردوودا كارم نه‌كردبێت، ره‌نگه ئه‌مه‌شیان پێوه‌ندی به هه‌ندێك كاری تایبه‌تی خۆمه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامم تا ئه‌و كاته‌ی توانام هه‌بێت، هه‌ر كاتێكیش نه‌متوانی به‌رده‌وام بم (كه ئه‌مه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته) ئه‌و كاته به ئاشكرا واز ده‌هێنم.
* دووركه‌وتنت پێوه‌ندی به ناكۆكییه‌كانی تۆ له‌گه‌ڵ جیجی لاماراوه هه‌بوو؟
- نه‌خێر ئه‌م ناكۆكیه‌م له‌بیر خۆم بردۆته‌وه و بووه‌ته به‌شێك له رابردوو.
* ئه‌ی گرفته‌كانت له‌گه‌ڵ كۆنه ده‌ستگیرانه‌كه‌ت چیان به‌سه‌ر هات؟
- داوایه‌كم به‌رز كردۆته‌وه بۆ دادگا دژی ئه‌حمه‌د سه‌باغ و چاوه‌رِێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت واز له مافی خۆم ناهێنم.
* ئه‌م گرفتانه تا چه‌ند كاریگه‌رییان به‌سه‌ر تۆوه هه‌بووه وه‌ك هونه‌رمه‌ند؟
- بێگومان كاریگه‌رییه‌كی سلبی زۆریان هه‌یه، چونكه هونه‌رمه‌ند كه‌سێكه گرفته‌كان زووتر كاریگه‌رییان به‌سه‌رییه‌وه ده‌بێ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵك زیاتر ده‌یانناسێت و له كۆمه‌ڵگه‌دا ناسراون، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌ن وردترین شت له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیان بزانن.
* هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
- زۆر جار نا شاره‌زایی هونه‌رمه‌ند و خراپ مامه‌ڵه‌كردنی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر، هه‌روه‌ها میدیاكانیش رۆلیان هه‌یه، هه‌ندێكیان شتی دوور له راستی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هونه‌رمه‌ندیش ناتوانێت ته‌نیا خه‌ریكی راستكردنه‌وه و به درۆخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه بێت كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
* زۆر له هونه‌رمه‌ندانی هاوته‌مه‌نی تۆ ئێستا له قۆناغێكی به‌رچاو له پێشه‌وه‌ی تۆدان، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
- له‌وانه‌یه بارودۆخی تایبه‌تی خۆم بێت، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هونه‌رمه‌ند بێت هه‌موو كاتێك ده‌توانێت هونه‌رێكی باش پێشكه‌ش بكات كه بوونی خۆی بسه‌لمێنیـت وه‌ك هونه‌رمه‌ند.
* تۆ توانیوته ئه‌و كاره بكه‌ی؟
- تا ئێستا وه‌ك پێویست نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م بتوانم دووباره بوونی خۆم بسه‌لمێنم.
* هندێك كه‌س هۆكاری دواكه‌وتنی تۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گۆرانیانه ده‌گێرِنه‌وه كه گونجاو نین له‌گه‌ڵ ده‌نگت ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
- رێزم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه، به‌ڵام پێموایه هیچ پێوه‌ندییه‌ك نییه له نێوان گۆرانی و شێوه‌ی ئه‌داكردنی، چونكه زۆر كه‌س هه‌ن گۆرانی ده‌ڵێن به ته‌به‌قه‌یه‌كی جیاواز له ته‌به‌قه‌ی ده‌نگی خۆیان و زۆریش سه‌ركه‌وتوون له‌م كاره‌دا.
* پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند چین؟
- سه‌ره‌تا پێویسته هونه‌رمه‌ند راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شتێك پێشكه‌ش بكات كه شانازی پێوه بكات، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی كاری باش له‌رووی تێكست و مۆسیقا.
* چ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌ستێره‌یه؟
- ئه‌وه‌ی زیره‌ك و بیر تیژ بێت و بزانێت چ كاتێك قسه ده‌كات و چی ده‌ڵێت، له هه‌مان كاتدا پێوه‌ندی باشی هه‌بێت، له هه‌موویشی گرنگتر ناوبانگێكی باش و خاوێنی هه‌بێت.
* جوانی بۆ تۆ چ ده‌گه‌یه‌نێت؟
- جوانی هه‌موو شتێك نییه، به‌ڵام پێویسته بۆ هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت هه‌وڵ بدات به جوانترین شێوه ده‌ربكه‌وێت له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، مه‌به‌ستم ته‌نیا جوانی رووخسار نییه، به‌ڵكو جوانی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاریش زۆر گرنگه.
* كێ یارمه‌تیت ده‌دات له كاروباری هونه‌ری ؟
- براكه‌م.
* له كاری هونه‌ریدا راوێژ به كێ ده‌كه‌ی؟
- بێگومان كه‌سانێك هه‌ن كه به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی هونه‌ری پرسیان پێده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت له ژیانی رۆژانه‌شمدا وه‌ك كرِینی جلوبه‌رگ پرس به هه‌ندێك كه‌س ده‌كه‌م.
* تا چه‌ند ره‌خنه قبوڵ ده‌كه‌یت؟
- ئه‌گه‌ر بزانم به‌رژه‌وه‌ندی منی تێدایه، ئه‌وا زۆر سوپاسی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم به مه‌به‌ستی تێكده‌رانه‌یه، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌م؟
* چی ده‌ڵێی بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
- هه‌ر كه‌سێك ئازاده له‌وه‌ی چی بكا یان چی نه‌كا، خۆم نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكم بۆ لوتم ئه‌نجامداوه، چونكه پێموا بوو پێویسته ئه‌مكاره بكه‌م.
* زۆر له نمایشكاره‌كانی جلوبه‌رگ روویان له گۆرانی و نواندن كردووه؟ رات چییه به‌رامبه‌ر به‌مكاره؟
- به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ بزانین ده‌نگخۆشی به‌هره‌یه و خوا به هه‌ندێك كه‌سی ده‌به‌خشێت، بۆیه (ده‌نگ) خۆش ناكرێت، یاخود هونه‌رمه‌ند، به‌تایبه‌تی گۆرانیبێژ دروست ناكرێت، به‌ڵكو ده‌دۆزرێته‌وه و په‌ره به تواناكانی ده‌درێت، زۆر ئاساییه كه‌سێك ده‌نگی خۆش بێت وپێشتر هه‌ر كارێكی كردبێت، بێت روو له گۆرانی گوتن بكات.
* نوێترین كاری هونه‌ریت چییه؟
- له خۆئاماده‌كردندام بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومێكی گۆرانی به‌شێوه‌زاری كه‌نداوی، هیوادارم ببێـته مایه‌ی دڵخۆشی و ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ر و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان خۆش بكه‌مه‌وه.